
لێكردنه‌وه‌ی رێكلامه‌كان، نیشانه‌ی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنی لیسته‌كانه
چاو‌دێر- ئایدیا:
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، كۆتاییهات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه
رێكلامه‌كانه به‌دیوارو شوێنه گشتییه‌كانه‌وه، هاوڵاتیان مانه‌وه‌ی رێكلامه‌كان
به‌ناشارستانی‌و پیسبونی ژینگه‌ی شاره‌كان ده‌زانن، داوایش له‌لیسته به‌شداربوه‌كان
ده‌كه‌ن، به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن، سه‌رۆكی لیسته به‌شداربوه‌كانیش
ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، وه‌كچۆن رێكلامه‌كانیان هه‌ڵواسیوه به‌و شێوه‌یه‌یش لێیده‌كه‌نه‌وه،
هه‌روه‌ك مه‌رجه‌كانی كۆمسیۆنیشیان له‌لاپه‌سنده.
پاره‌كه بۆ شاره‌وانی ده‌بێت
به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانیی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان،
رونیده‌كاته‌وه: گه‌ر لیسته‌كان خۆیان رێكلامه‌كانیان لێنه‌كه‌نه‌وه، شاره‌وانیی
سلێمانی، رێكلامه‌كان لێده‌كاته‌وه‌و دیواره‌كان پاكده‌كاته‌وه، دواتر شاره‌وانی
خۆیان رێژه‌یه‌ك پاره بۆ لیسته‌كان دیاریده‌كه‌ن‌و له‌ڕێگه‌ی راپۆرتێكه‌وه ده‌یگه‌یه‌ننه
كۆمیسیۆن.
تاهیر محه‌مه‌د، وتیشی "ئه‌و راپۆرته‌ی شاره‌وانی به‌رزده‌كه‌ینه‌وه بۆ به‌غداد،
ئه‌وكاته‌یش كرێی ئیشه‌كه، بۆ شاره‌وانی ده‌گه‌ڕێته‌وه". به‌ڵام سه‌رۆكی شاره‌وانیی
سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: ئه‌گه‌ر لیسته‌كان رێكلامه‌كانیان لێنه‌كه‌نه‌وه،
له‌كۆمسیۆن سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمارده‌كه‌ین.
ده‌بێت بیسه‌لمێنن به‌ڵێنه‌كانیان راسته
كامه‌ران رێبوار، هاوڵاتییه‌كی شاری سلێمانیه، پێیوایه: لیسته‌كانی
به‌شداربوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، مافێكی یاسایی خۆیانه، رێكلامه‌كانیان
هه‌ڵبواسن، به‌ڵام دوای ته‌واوبونی بانگه‌شه ئه‌و مافه‌یان نامێنێت، وه‌كچۆن
كێبڕكێیان له‌سه‌ر هه‌ڵواسینی زۆرترین رێكلام بۆ خۆیان ده‌كرد، ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌یش
هه‌وڵی لێكردنه‌وه‌ی بده‌ن.
ئه‌و هاوڵاتیه، وتیشی "ئه‌و هه‌مو رێكلامه به‌دیوارو وێستگه‌ی پاس‌و شوێنه
گشتییه‌كانه‌وه بمێنێته‌وه، وێڕای ناشارستانی‌و ناشرینییه‌كه‌ی، ژینگه‌یش
پیسده‌كات، بۆیه ده‌بێت به‌هه‌مولایه‌ك هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن،
تاكو له‌یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا بیسه‌لمێنن، كه به‌ڵنه‌كانیان راسته‌و به‌شێوه‌یه‌كی
دیموكراتیانه له‌پێناو كۆمه‌ڵگه‌دا ئیشده‌كه‌ن".
لیسته‌كان ده‌ڵێن پابه‌ندین
حاكم فه‌رهاد ره‌سوڵ، سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی له‌سلێمانی، هیوای
خواست، لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان، وه‌كچۆن رێكلامه‌كانیان هه‌ڵواسیوه له‌دوای
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌رجه‌م پۆسته‌ره‌كانیان لێبكه‌نه‌وه، تا ژینگه‌ی شار به‌خاوێنی
بمێنێته‌وه.
هاوكات، حاكم شێخ له‌تیف، سه‌رۆكی لیستی گۆڕان له‌سلێمانی، ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات:
به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆن، ده‌بێت هه‌مو قه‌واره‌یه‌ك، پێش هه‌ڵبژاردن به‌تایبه‌ت
رێكلامه‌كانی ده‌وری ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان لێبكه‌نه‌وه، دواتریش، سه‌رجه‌م
لیسته‌كان ده‌توانن دوای هه‌ڵبژاردن، رێكلامه‌كان لێبكه‌نه‌وه.
ناوبراو، جه‌ختیشده‌كاته‌وه: رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆن هه‌رچۆنێك بێت ئاماده‌ن،
پێوه‌ی پابه‌ندبن، ئه‌وكاته‌یش شاره‌وانی خۆیشی بڕیارده‌دات لیسته‌كان لێی بكه‌نه‌وه.
كۆمسیۆن له‌پاره‌كه‌یان ده‌بڕێت
به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان،
رونیده‌كاته‌وه: بۆ ئه‌و قه‌وارانه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردوه، ماوه‌یه‌كیان
بۆ دیاریده‌كرێت، تا ده‌ستبكه‌ن به‌پاككردنه‌وه‌و لێكردنه‌وه‌ی رێكلامه‌كان.
تاهیر محه‌مه‌د، ئاشكراشیده‌كات: له‌یاسای كۆمسیۆندا دیاریكراوه، ئه‌گه‌ر شاره‌وانی
رێكلامه‌كان لێبكاته‌وه بڕێك پاره‌ی بۆ دیاریده‌كرێت، ئه‌گه‌ر لیسته به‌شداربوه‌كان
پاره‌كه‌یان نه‌دا، له‌و پاره‌یه‌ی له‌لای كۆمیسیۆن هه‌یه‌تی لێی ده‌بڕدرێت، ئه‌گه‌ر
پاره‌كه‌یشی نه‌مابو به‌هۆی غه‌رامه‌كردنه‌وه، ئه‌و كاته رێگه‌ی یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانیش، رونیده‌كاته‌وه، داوایان له‌سه‌رجه‌م لیسته‌كان
كردوه، رێكلامه‌كانیان له‌و شوێنانه بكه‌نه‌وه، كه له‌كاتی بانگه‌شه‌ی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراقدا هه‌ڵیانواسیوه، به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه ئه‌گه‌ر لێی نه‌كه‌نه‌وه
ئه‌وا له‌كۆمسیۆن داوای یاساییان له‌سه‌رتۆمارده‌كه‌ن.
خه‌سره‌و كه‌مال، وتیشی "ئه‌و رێكلامانه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵواسراون، كه دیوار‌و
شوێنه گشتییه‌كانیان پیسكردوه، بۆیه شاره‌وانیش، دوای بانگه‌شه رێكلامه‌كان
لێده‌كاته‌وه‌و دیواره‌كان پاكده‌كاته‌وه".