
خه‌ڵكی یه‌كێتی فێرنه‌بون هیچ له‌سه‌ركردایه‌تیی خۆیان بشارنه‌وه
سازدانی: سه‌رخێڵ هاشم
سه‌رۆكی لیژنه‌یی نه‌زاهه‌ی یه‌كێتی، له‌چاوپێكه‌وتنێكی "چاو‌دێر"دا ئاماژه
به‌وه‌ده‌كات، له‌دوای دامه‌زراندنی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی یه‌كێتیه‌وه فۆرمیان به‌سه‌ر
به‌رپرسان‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیدا دابه‌شكردوه، بۆ ئه‌وه‌ی
سامانی خۆیان ئاشكرابكه‌ن، دوای ئه‌وانیش فۆرم به‌سه‌ر ئه‌ندامان‌و پله‌كانی تری
یه‌كێتیدا دابه‌شده‌كه‌ن، كه ده‌بێت به‌زانیارییه‌وه ره‌وانه‌ی بكه‌نه‌وه، تاكو
ئێستایش به‌شی زۆری وه‌ڵامی فۆرمه‌كانیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
فاروق جه‌میل، ده‌شڵێت "30 فۆرممان بۆ به‌رپرسانی یه‌كێتیی ره‌وانه‌كردبو زیاتر
له15 فۆرممان به‌زانیاری ته‌واوه بۆ گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌و هه‌مویان داهاتی خۆیان
ئاشكراكردوه، به‌ڵام دواتر ئێمه‌یش به‌دواداچونی بۆ ده‌كه‌ین".
ناوبراو، ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا: خه‌ڵكی یه‌كێتیی فێرنه‌بون هیچ له‌سه‌ركردایه‌تیی
خۆیان بشارنه‌وه، یه‌كێتی له‌بنه‌ماوه له‌و بابه‌تانه بێ منه‌ت بوه".
چاو‌دێر: مه‌به‌ست له‌دامه‌زراندنی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی یه‌كێتی
چی بو؟ كاره‌كانتان چۆن ده‌بێت؟
فاروق جه‌میل: ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی یه‌كێتی
به‌بڕیاری پلینۆم دامه‌زراوه، له‌رۆژی كۆتایی پلینۆم‌دا مام جه‌لال ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی
له‌سه‌ر به‌رپرسانی یه‌كێتی دانا، تاكو ئێستایش ئه‌و لیژنه‌یه له‌كاره‌كانی به‌رده‌وامه‌و
ئه‌و ده‌زگایه‌یش له‌نێو یه‌كێتیدا ده‌بێته ده‌زگایه‌كی هه‌میشه‌یی.
چاو‌دێر: تائێستا ئه‌و لیژنه‌یه چ كارێكی كردوه؟
فاروق جه‌میل: له‌درێژه‌ی كاره‌كاندا ئێستا فۆرمێكمان به‌سه‌ر به‌رپرسان‌و
ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی دابه‌شكردوه، بۆ ئه‌وه‌ی سامانی خۆیان
ئاشكرابكه‌ن‌و، دواتریش ئه‌و فۆرمه به‌سه‌ر پله‌كانی تری ئه‌ندامانی یه‌كێتیدا
دابه‌شده‌كه‌ین، ده‌بێت به‌زانیارییه‌وه بۆمانی ره‌وانه بكه‌نه‌وه، ئێستایش به‌شی
زۆری وه‌ڵامی فۆرمه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، جه‌نابی مام جه‌لال له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا
داهات‌و سامانی خۆی بۆ لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی یه‌كێتی ئاشكراكرد، بڕیاریشه بۆ
وه‌زیر‌و پۆسته خانه‌نشینكراوه‌كانی یه‌كێتیشی ره‌وانه بكه‌ین.
چاو‌دێر: چه‌ند فۆرمتان بۆ لێپێچینه‌وه‌ی به‌رپرسان ره‌وانه
كردبو، تائێستا چه‌ند له‌و فۆرمانه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه؟
فاروق جه‌میل: 30 فۆرممان ره‌وانه كردبو، زیاتر له 15 فۆرم به‌زانیاریی
ته‌واوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و هه‌مویان داهاتی خۆیان ئاشكراكردوه، به‌ڵام دواتر
ئێمه‌یش به‌دواداچونی بۆ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌رچی تاكو ئێستا هه‌ندێ له‌و به‌رپرسانه
فۆرمه‌كانیان نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه.
چاو‌دێر: وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی یه‌كێتی له‌لایه‌ن
به‌رپرسانه‌وه هیچ كۆسپێكتان هاتۆته پێش؟
فاروق جه‌میل: له‌نێو هه‌مو لایه‌ن‌و حزبه‌كاندا یه‌كێتی یه‌كه‌م لایه‌ن
بوه كه ده‌ستپێشخه‌ریكردوه له‌دامه‌زراندنی ئه‌و لیژنه‌یه، تاكو ئێستایش
هاوكاریمان ده‌كرێت بۆ سه‌ركه‌وتنی، دواتر نازانم چی به‌سه‌ر دێت.
چاو‌دێر: ئه‌و هۆكارانه‌ی وایانكرد ئه‌و لیژنه‌یه له‌نێو
یه‌كێتیدا دابمه‌زرێت، چیین؟
فاروق جه‌میل: یه‌كێتیی له‌سه‌ره‌تاوه ئازادی تێدابوه بۆ ره‌خنه‌گرتن‌و
لێپێچینه‌وه، خه‌ڵكی یه‌كێتی فێرنه‌بون هیچ له‌سه‌ركردایه‌تیی خۆیان بشارنه‌وه،
یه‌كێتی له‌بنه‌ماوه له‌و بابه‌تانه بێ منه‌ت بوه.
چاو‌دێر: زۆرجار ئه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه كه فڵان به‌رپرسی
یه‌كێتی چه‌ند ڤێللا‌و سامانی زۆری هه‌یه، ئێوه له‌فۆرمه‌كاندا ئه‌و پرسیارانه‌تانكردوه
ئه‌م سامانه زۆره له‌كوێوه هاتوه؟
فاروق جه‌میل: ئێمه تاكو ئێستا ئه‌و زانیارییه وردانه‌مان
وه‌رنه‌گرتوه، به‌ڵام زۆربه‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌فۆرمه‌كاندا خۆیان
ورده‌كاری ده‌نوسن، بۆ نمونه كێ خانوه‌كه‌ی بۆ دروستكردوه، یان كێ ئه‌وه‌نده
پاره‌ی داوه‌تێ.
چاو‌دێر: زۆریی سامانی به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌ئێستادا
بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه، چ به‌رپرسێك پێویستی به‌ئاشكراكردنی سامانه‌كه‌یه‌تی؟
فاروق جه‌میل: زۆربه‌ی به‌رپرسه‌كان خۆیان خاوه‌نی موڵكی زۆرن‌و
بۆیان ماوه‌ته‌وه، پێویسته له‌كوردستاندا له‌به‌رپرسه باڵاكانه‌وه تابچوكترین
ئه‌ندام له‌هه‌مو لایه‌نه‌كان سامان‌و داهاتی خۆیان ئاشكرابكه‌ن، له‌نێو یه‌كێتیدا
ده‌بێت بچوكترین ئه‌ندامیش داهاتی خۆی ئاشكرا بكات.
چاو‌دێر: گومانتان له‌هیچ فۆرمێك هه‌یه به‌هه‌ڵه
پڕكرابێته‌وه، یان گومانتان له‌هیچ له‌و به‌رپرسانه هه‌یه؟
فاروق جه‌میل: ئێمه تاكو له‌فۆرمه‌كان نه‌كۆڵینه‌وه گومانمان له‌هیچ
فۆرمێك‌و هیچ به‌رپرسێك نیه.
چاو‌دێر: وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و لیژنه‌یه ئاماده‌ی سامانی
خۆت ئاشكرا بكه‌یت؟
فاروق جه‌میل: ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی ئه‌و لیژنه‌یه سه‌ره‌تا له‌خۆمانه‌وه
ده‌ستپێده‌كه‌ین، من خانویه‌كم هه‌یه، كه خۆمی تێدام به‌ناوی خێزانه‌كه‌مه‌وه‌یه،
له‌گوندی ئینگلیزییش خانوێكم هه‌یه، قه‌ره‌بوی زه‌ویی كشتوكاڵی كراومه‌ته‌وه
به‌پاره‌ی نه‌قدی 22 ده‌فته‌ر دۆلار‌و 27 پارچه زه‌ویان له‌گه‌ڕه‌كی سێ به‌ردانی
شاری هه‌ولێر داومه‌تێ، زه‌وییه‌كانیش به‌ناوی منداڵه‌كانمه‌وه‌ن.
فاروق جه‌میل
- له1989 وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی یه‌كێتی مافپه‌روه‌ران ده‌ستبه‌كاربوه
- تاكو ساڵی 2002 كاری پارێزه‌رایه‌تی كردوه‌و دواتریش بوه به‌جێگری
وه‌زیری داد له‌سلێمانی
- له‌كابینه‌ی پێشوی حكومه‌تی هه‌رێمدا وه‌زیری دادبوه
- ئێستایش سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی یه‌كێتیه