
25 خاڵی سنوری، كۆنترۆڵی جۆریان له‌سه‌ر نیه‌و كه‌لوپه‌لی خراپی لێوه دێته
هه‌رێم
سازدانی: هانا ئازاد
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی جۆریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت،
هه‌رچه‌نده ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆنترۆڵی جۆری له‌هه‌رێمدا
دامه‌زراوه، به‌ڵام هێشتا نه‌یانتوانیوه كۆنترۆڵی هه‌مو خاڵه سنورییه‌كانی هه‌رێم
بكه‌ن‌و رێگا نه‌ده‌ن كه‌لوپه‌ل‌و خۆراكی به‌سه‌رچو بێته هه‌رێمه‌وه، ده‌ڵێت "ئێستا
زۆرشت ماوه له‌خاڵه سنورییه‌كاندا كۆنترۆڵبكرێن، وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی‌و
پیشه‌سازی".
د.موئه‌یه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ "چاو‌دێر"، ئاماژه به‌وه‌یشده‌كات:
ئێستا بازرگانه‌كان كه‌لوپه‌ل‌و خۆراكی به‌سه‌رچو ناهێنن، چونكه ده‌زانن ئه‌گه‌ر
شتێكی وا بێنن روبه‌ڕی سزادان ده‌بنه‌وه، هه‌رچه‌نده تاكو ئێستایش بازرگان
ماوه له‌سزادان ناترسێت‌و كه‌لوپه‌لی ماوه‌به‌سه‌رچو بهێنێته بازاڕ، به‌ڵام كێشه‌مان
له‌گه‌ڵ به‌غداد‌و ناوچه‌كانی هه‌یه، چونكه 25 خاڵی سنوری، كۆنترۆڵی جۆرییان
له‌سه‌ر نیه، بۆیه ناتوانم له‌سنوره‌كانی ناوچه‌كانی به‌غدادوه خه‌ڵك دڵنیابكه‌مه‌وه
كه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه نه‌یه‌نه هه‌رێمه‌وه".
چاو‌دێر: مه‌به‌ست له‌دامه‌زراندنی كۆنترۆڵی جۆری له‌كوردستان
چی بو؟
د.موئه‌یه‌د عه‌بدولڕه‌حمان: دامه‌زراندنی كۆنترۆڵی جۆری له‌كوردستان
به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌بو، ده‌مانبینی بارودۆخی بازاڕ به‌هۆی كه‌لوپه‌لی ماوه‌به‌سه‌رچوه‌وه
پشێویه‌كی زۆری دروستكردبو، ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌یش سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی
پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌و بنكه‌مان له‌خاڵه سنورییه‌كاندا داناوه بۆ به‌ڕێخستنی
كاره‌كان، خاڵه سنورییه‌كان سیستمی تایبه‌ت به‌خۆیانیان هه‌یه بۆ كۆنترۆڵی كه‌لوپه‌ل‌و
خوارده‌مه‌نی‌و جگه‌ره، به‌ڵام ئێستا زۆر شت ماوه له‌خاڵه سنورییه‌كاندا
كۆنترۆڵبكرێن، وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی‌و پیشه‌سازی.
چاو‌دێر: له كۆنترۆڵكردنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی دێته هه‌رێمه‌وه
تاچه‌ند پشت به‌م سیستمه‌ی ئێوه ده‌به‌سترێت؟
د.موئه‌یه‌د عه‌بدولڕه‌حمان: ئه‌وكاته‌ی كۆنترۆڵی جۆری دامه‌زرا
حكومه‌تێكی مه‌ركه‌زی به‌هێز هه‌بو، بازاڕی داخراو هه‌بو، ئه‌وكاته سیستمێك به‌كارده‌هێنرا
كه بۆ ئێستایش ده‌گونجێت ئه‌وه به‌كاربهێنرێت، چونكه سیستمه‌كه له‌گه‌ڵ بازاڕی
ئازاد‌دا ده‌گونجێت، ئه‌م سیستمه وایكرد به‌هه‌زاران بازرگان واز له‌هێنانی كه‌لوپه‌لی
ماوه‌به‌سه‌رچو بهێنن، بتوانن خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و سیستمه‌دا بگونجێنن، ئێمه له‌سنوره‌كاندا
نمونه‌ی كه‌لوپه‌له‌كان وه‌رده‌گرین‌و، ده‌یهێنین بۆ كۆنترۆڵی جۆری‌و دوای
پشكنینی رێگه‌ی پێده‌درێت بێته ناو بازاڕه‌كانی هه‌رێمه‌وه، به‌نیازین تاقیگه
له‌و سنورانه‌یشدا دابمه‌زرێنین كه لێی نیه.
چاو‌دێر: ئه‌و بازرگانانه‌ی كه‌لوپه‌لی ماوه‌به‌سه‌رچو
دێنن، سزایانده‌ده‌ن، یان سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمارده‌كه‌ن؟
د.موئه‌یه‌د عه‌بدولڕه‌حمان: له‌سه‌ره‌تادا زۆر كێشه‌مان له‌گه‌ڵ
بازرگانه‌كان هه‌بو، چونكه بازرگانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا راهاتبون ئه‌گه‌ر كه‌لوپه‌لی
ماوه‌به‌سه‌رچویش بێنن ئاساییه، گرنگ لای ئه‌وان ئه‌وه بو هه‌رزان بێت‌و قازانجی
لێبكه‌ن، گوێیان به‌وه نه‌داوه ئه‌مانه خراپن‌و نابێت بخرێنه بازاڕه‌وه، به‌ڵام
ئێستا ئه‌مه زۆر كه‌مبۆته‌وه، چونكه بازرگانه‌كان ده‌زانن ئه‌گه‌ر شتێكی وا
بێنن روبه‌ڕی سزادان ده‌بنه‌وه، هه‌رچه‌نده تاكو ئێستایش بازرگان ماوه له‌سزادان
نه‌ترسێت‌و كه‌لوپه‌لی ماوه‌به‌سه‌رچو بهێنێته بازاڕ، به‌ڵام كێشه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غداد‌و
ناوچه‌كانی هه‌یه، چونكه 25 خاڵی سنوری، كۆنترۆڵی جۆرییان له‌سه‌ر نیه، له‌وێوه
شتی خراپ دێته هه‌رێمه‌وه.
چاو‌دێر: ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌سنوره‌كانه‌وه ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه
زیاتر چ جۆره كه‌لوپه‌لێكن؟
د.موئه‌یه‌د عه‌بدولڕه‌حمان: هه‌مو جۆره كه‌لوپه‌لێكی تێدایه، به‌تایبه‌ت
ئاوی ته‌ماته‌و كه‌لوپه‌لی جوانكاری، له‌م ماوه‌یه‌دا ئاوی ته‌ماته‌ی توركی‌و
گۆشتی هندی‌و دۆی ئێرانی كێشه‌ی بۆ دروستكردبوین.
چاو‌دێر: ئێستا گۆشتی هندی دێته بازاڕه‌وه؟
د.موئه‌یه‌د عه‌بدولڕه‌حمان: هێنانی گۆشتی هندی مه‌رجێكی زۆر قورسی
له‌سه‌ره، زۆركه‌میش رێگایان پێده‌ده‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی دێته هه‌رێمه‌وه
له‌ڕێگه‌ی خاڵه سنورییه‌كانی به‌غدادوه دێت، كه كۆنترۆڵی له‌سه‌ر نیه، ئه‌وه‌ی
دێته بازاڕیش چاودێریی به‌رده‌وامی ده‌كه‌ین‌و له‌ڕِوی بازرگانی‌و ته‌ندروستییه‌وه
ئاگاداری پارێزگاریش ده‌كه‌ینه‌وه، زۆرجار له‌ڕاگه‌یانه‌كاندا باسمانكردوه.
چاو‌دێر: ده‌وترێ ئامێرتان بۆ هاتوه، به‌ڵام به‌كارتاننه‌هێناوه؟
د.موئه‌یه‌د عه‌بدولڕه‌حمان: ئێمه هه‌ر ئامێرێكمان بۆ هاتبێت دامانمه‌زراندوه‌و
به‌كارمانهێناوه‌و كاریان پێده‌كه‌ین.
چاو‌دێر: ده‌توانن به‌ڵێن به‌خه‌ڵك بده‌ن كه چیتر رێگا به‌هاتنه‌ناوه‌وه‌ی
خۆراك‌و كه‌لوپه‌له‌ی به‌سه‌رچو نه‌ده‌ن بۆ هه‌رێم؟
د.موئه‌یه‌د عه‌بدولڕه‌حمان: ئێمه به‌رده‌وام به‌ڵێنمانداوه، لێره‌یشه‌وه
به‌ڵێن به‌خه‌ڵكی هه‌رێم ده‌ده‌م كه ئه‌و خاڵه سنورییانه‌ی ئێمه كۆنترۆڵی ده‌كه‌ین
چیتر كه‌لوپه‌لی به‌سه‌رچوی لێوه نایه‌ته بازاڕ، به‌ڵام ناتوانم له‌سنوره‌كانی
ناوچه‌كانی به‌غداده‌وه خه‌ڵك دڵنیابكه‌مه‌وه كه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه نه‌یه‌نه
هه‌رێمه‌وه.
د.موئه‌یه‌د عه‌بدولڕه‌حمان قۆجی
- له1968 كۆلێژی كشتوكاڵی ته‌واوكردوه
- له1973 ماسته‌ری له‌پیشه‌سازیی خواردن به‌ده‌ستهێناوه
- له1984 دكتۆرای له‌مایكۆبوالیجی پیشه‌سازیدا وه‌رگرتوه
- ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی جۆریی هه‌رێمه