نزار عومه‌ر
ئاشنابون به پلورالیزمی ئاینی، تێڕامان و وردبونه‌وه‌یه له زۆری و جۆراوجۆری
ئاینه‌كان و مه‌زهه‌به‌كانیان، كرانه‌وه‌ی ده‌رگای تاریكخانه پڕ له پرسیاره
كاریگه‌رو هه‌ستیاره‌كانه، چونكه له پلورالیزمی ئاینیدا، هاوشانبونی به‌ڵگه‌كان
یه‌كێكه له مه‌سه‌له ئاڵۆزه‌كان و هۆكاره‌كان به‌ته‌نها ناتوانن راستی و دروستی
مه‌سه‌له هه‌ڵواسراوه‌كان له‌سه‌دا سه‌د بسه‌لمێنن..
بۆیه دروستبونی (رای هاوشێوه) له‌ده‌ره‌وه‌ی ئاینه‌كان، باشترین ئه‌ڵته‌رناتیڤی
كێشه‌ی هاوشانبونی به‌ڵگه‌كانه، چونكه راستیێتی له هۆكاردا خۆی نابینێته‌وه،
به‌ڵكو پشتده‌به‌ستێت به راڤه‌ی راست و ره‌وان، ده‌توانین مه‌سه‌له‌كه رونتربكه‌ینه‌وه
به‌م جۆره‌ی كه ئێمه باوه‌ڕ به‌وه بهێنین كه خودای گه‌وره بۆ رێنمایی مرۆڤه‌كان
جۆرێك له پێغه‌مبه‌رانی عه‌قڵ و ژیری ره‌وانه‌كردوه كه له ناخی هه‌مو
مرۆڤێكدا وه‌ك ئه‌مانه‌تێك دانراوه، لێره‌دایه كه عه‌قڵانیه‌ت گومان به‌رهه‌مده‌هێنێت،
واده‌كات كه عه‌قڵ له‌به‌رامبه‌ر سۆنگه جیاوازه‌كان ئه‌كتڤیێتی خۆی له‌ده‌ستنه‌دات
و چه‌مكی ئاینگه‌راكان له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه ئاینیه‌كان شرۆڤه‌بكات.
به‌ڕه‌سمی ناساندنی پلورالیزیمی ئاینی له‌سیاقی كلتور‌و كۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌ربازنه‌بونی
مرۆڤه له‌م بازنه‌یه‌دا. واته: كه‌سانێك له كلتور‌و ئایندا باوه‌ڕیان به
پلورالیزم هه‌یه ناتوانن له پلورالیزمی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان ده‌ربازبكه‌ن و باوه‌ڕیان
پێی نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی پلورالیزمی ئاینی ده‌توانێت له‌رێگه‌ی هۆكارو به‌ڵگه‌دا
نۆڕمی دیفاكتۆی خۆی پێشكه‌شبكات، كه دواتر باسی لێوه ده‌كه‌ین.
جیاوازی تێگه‌یشتنمان له ده‌قه ئاینیه‌كان و خوێندنه‌وه‌مان له ئه‌زمونه ئاینه‌كان
پێویستیان به ته‌فسیرو خستنه‌روی ده‌ق و ئه‌زمونه بێده‌نگه‌كان و په‌رده‌لادان و
هێنانه‌گۆ هه‌یه، جیاوازی نێوان راڤه‌و گریمانه‌كان ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، كه ئه‌و
پریسارو سه‌رچاوانه‌ی مرۆڤ پشتی پێده‌به‌ستێت ئه‌گه‌ر له بازنه‌ی چاوه‌روانیدا
قه‌تیس بمێنێته‌وه، به راڤه دانانرێت، له راڤه‌كردندا لابردنی توێژاڵی مانای
یه‌كه‌م له‌سه‌ر وشه‌یه‌ك مانایه‌كی ترمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌رباری ئه‌و
گۆڕانكاری و دۆزینه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئاین دێنه ئارا‌و به‌رده‌وامیی
زیادبونی زانست و فه‌لسه‌فه‌و به‌ده‌ستهێنانی مرۆڤ كه جێگه‌ی سه‌رنج و بایه‌خن،
هه‌رئه‌وه‌شه نهێنی سه‌رهه‌ڵدان و ئاشكراكردنی پلورالیزمی ناخی ئاین و ده‌ره‌وه‌ی.
خوڵاسه، مانای هه‌مو ئه‌مانه بریتیه له‌وه‌ی كه ده‌توانرێت له چه‌مكێك به‌چه‌ند
میكانیزمێك تێبگه‌ین و له‌جیهانی راڤه‌كرندا زۆربه‌مان پلورالیزتیك بوین و كارمان
كردوه، واته: زۆریمان قه‌بوڵكردوه پله‌ی كۆتا راڤه‌كارو به‌كۆتا رونكردنه‌وه‌مان
نه‌زانیوه، ئه‌مه هه‌مان ژیانی ئاینی و وردبینی زانایانمانه له‌دین دا.
زۆری و جۆراوجۆری راڤه‌ی ئاینه‌كان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌ن كه هیچ دینێكی
راڤه‌كراوی ته‌واومان نیه، چونكه مێژوی راڤه‌كراوی ئاینه‌كان لایه‌نێك، لایه‌نێكی
تری په‌سندنه‌كردوه‌و هه‌وڵیداوه بۆ راڤه‌یه‌كی تر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هه‌مان خودی
ئاینه‌كه‌و به‌كارهێنانی بۆ مه‌رامی تایبه‌تی ئه‌م جۆره سیسته‌مه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته
كۆمه‌ڵێك راڤه‌ی راست و هه‌ڵه كه بۆ ئاین كراوه، خنكاندنمان له ده‌ریای راڤه‌كان
و دروستنه‌بونی ئاشته‌وایی له‌نێوانمان كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بونی
ئاشته‌وایی له‌نێوان ئاین و مه‌زهه‌به‌كان. ستراكتۆرو په‌یڕه‌وی ئیسلامی سوننی
تێگه‌یشتنێكه‌و ئیسلامی شیعه‌ش شتێكی تر، ئاینه‌كانی تریش خاوه‌نی هه‌مان
پێكهاته‌و سروشتن، بۆیه هیچ ئاینێك له‌درێژایی مێژودا به‌بێ زۆرگه‌رایی نه‌ژیاوه.
یه‌كه‌مین كه‌سێك كه تۆوی پلورالیزمی له‌جیهاندا چاند، خودا هه‌ربۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
كه پێغه‌مبه‌رانێكی جیاواز‌و زۆری ناردوه بۆ هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێك خۆی ده‌رخستوه،
هه‌ریه‌كه‌یانی بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ره‌وانه‌كردوه به‌نوێنه‌رو پێغه‌مبه‌ری خۆی،
بۆ هه‌ریه‌كه‌یان جۆره راڤه‌یه‌كی تایبه‌تی پێ به‌خشین، ئه‌مه‌ش بوه هۆی گه‌رمكردنی
پلورالیزم له‌دنیادا، پێغه‌مبه‌ران لوتكه‌ی ئه‌زمون و راڤه‌كردن بون. لێره‌دا
پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌گه‌ر ژیانی پێغه‌مبه‌رانی مه‌زن درێژتربوایه ئه‌و هه‌مو
روداوه مێژوی و گرنگانه‌ی كه له‌درێژایی ته‌مه‌نیاندا رویانبدایه قه‌باره‌ی
كتێبه‌كانیان زۆر زیاتر‌و گه‌وره‌تر نه‌بو له‌ئێستادا كه هه‌یه و كتێبه گه‌وره‌كانیان
نه‌ده‌بویه خاوه‌ن بابه‌تێكی گرنگ و رۆشنكه‌ره‌وه‌ی زیاتر؟ مه‌گه‌ر كتێبه‌كانیان
شانبه‌شان و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌گه‌ڵ روداو و پێشهاته مێژویه‌كاندا نه‌ده‌ڕۆیشت؟
وگه‌شه‌ی نه‌ده‌كرد؟ ئه‌مانه هه‌مو نیشانده‌ری ئه‌وه‌ن كه ئاین كاتێك ده‌چێته
ناو مێژوه‌وه تاچ ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌بێته ئاینێكی مێژوی و مرۆڤی و تاچ ئه‌ندازه‌یه‌كیش
ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری بیر‌و كرداری مرۆڤه‌كان. باوه‌ڕهێنانی بۆ ماوه‌یی
كلاسیكی مانابه‌خشی پلورالیزمی ئاینیه كه زۆرێك له‌ئاینپه‌روه‌ران ئاینپه‌روه‌رییه‌كه‌یان
هۆكاریه نه‌ك به‌ڵگه واته تێكه‌ڵبون و گونجانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئاینه‌كان له‌رێگه‌ی
به‌ڵگه‌وه باوه‌ڕیان به‌راستیێتی ئاینه‌كانیان نه‌هێناوه، به‌ڵكو هۆكاری بوه،
چونكه مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه دو جمكن پێكه‌وه له‌دایك ده‌بن له‌سه‌ره‌تاشدا عه‌قڵ ئه‌و
داكۆكیكاره به‌هێزه نیه تا بتوانێ به‌ره‌نگاری ئه‌و بیروباوه‌ڕانه ببێته‌وه
كه له زهنیدا ده‌یچێنن. بێگومان ئه‌وه‌ی كه ئێستا مه‌سیحی یه ئه‌گه‌ر له
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئیسلامی‌دا له‌دایك بوایه موسڵمان ده‌بو وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه،
ئه‌مه نه‌ك ته‌نها گشتی و عامه‌ی خه‌ڵك، به‌ڵكو پێشه‌وا ئاینیه‌كانیش به‌هه‌مان
شێوه‌ن، پیاوچاكان و رۆحانیه‌كانیش به‌گشتی خزمه‌تی هه‌مان رێڕه‌و ده‌كه‌ن، ده‌گمه‌نن
ئه‌و زانایانه‌ی گوێ نه‌ده‌نه داب و نه‌ریت و بێباكانه قسه‌ی خۆیان بكه‌ن و له
نهێنی ئازادی راسته‌قینه بدوێن و هه‌مان حیسابی گومان بۆ یه‌قین نه‌كه‌ن.