گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا، رینیه ئیدلهر بردنه‌وه‌ی به‌ئه‌نجامی
یه‌ك گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر پێشكه‌ش به هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین كرد، له‌و یارییه
دۆستانه‌یه‌ی كه له‌نێوان ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه‌دا لهمیونیخ ئه‌نجام درا..
ئیدلهر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه هاته ده‌ره‌وه له‌گۆڵ بۆ به‌رگرتن به هێرشبه‌ری
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین گۆنزالۆ هیگواین، بهلاَم سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌پارێزگاری
كردن لهگۆڵهكهیو هیگواین توانی تاكه گۆڵی یارییه‌كه تۆمار بكات.
بۆ بینینی ئه‌م یارییه نزیكه‌ی 65هه‌زار هانده‌ر له‌یاریگای ئیلیانز ئه‌رینا لهمیونیخ
كۆبوونه‌وه. شایه‌نی باسه له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده
هه‌وڵی زۆری تۆماركردنی گۆڵیان ده‌دا بهلاَم رووبه‌ڕووی هێڵی ناوه‌ڕاستی یه‌كتری
ده‌بوونه‌وه.
پاش چه‌ند هێرشێك له‌هه‌ردوولاوه، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌كاتی زیادكراوی
گێمی یه‌كه‌مدا توانی تاكه گۆڵ‌و گۆڵی پێشكه‌وتن تۆمار بكات‌و یارییه‌كه‌ش هه‌ر
به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێهات.