به‌پێی راگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا، هه‌موو
یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بڕی 250هه‌زار یۆرۆ وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر "مانشافت"
نازناوی پاڵه‌وانی مۆندیالی باشووری ئه‌فریقیا كه له‌مساڵدا رێكده‌خرێت به‌ده‌ست
بهێنێت..
ئه‌م پاداشته داراییه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆك‌و ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی تۆپی پێی
ئه‌ڵمانیاوه له‌كاتی سه‌ردانی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كه مایكل بالاك‌و فیلیپ لام‌و
باستیان شفانشتایگه‌ر‌و بیر میرتیساكر وارنیه فریدیریگ‌و میروسلاڤ كلۆزه‌دا ئاشكرا
كرا.
هه‌روه‌ها هیچ گۆڕانكارییه‌ك رووی نه‌دا له سیستمی پاداشته‌كانی كه له‌كۆتایی
مانگی كانوونی دووه‌می رابردوودا راگه‌یاندرا، سیستمه‌كه‌ش به‌م جۆره‌یه: هه‌موو
یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌كه بڕی 50هه‌زار یۆرۆ له‌كاتی سه‌ركه‌وتن بۆ خوولی هه‌شتی
مۆندیال وه‌رده‌گرێت‌و نزیكه‌ی 100هه‌زار یۆرۆش له‌كاتی گه‌یشتن بۆ خولی نیوه‌كۆتایی‌و
150هه‌زار یۆرۆش له‌كاتی گه‌یشتن به‌یاریی كۆتاییدا.