مه‌لا به‌ختیار
شه‌وی 18-19/2 ئه‌م مانگه، له‌ناو خرۆشانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئێمه له‌گه‌ڵ
چه‌ند هه‌ڤاڵێكی تر، رێگای جاده‌ی سه‌هۆڵه‌كه‌مان به‌ره‌و ماڵه‌وه، گرتبوه‌به‌ر.
به‌درێژایی رێگاكه، لایه‌نگرانی هه‌ر لایه‌كمان له‌سه‌ر شۆسته‌و له‌ناو سه‌یاره‌كان
دیبێ، بێ جیاوازی ره‌نگ‌و لیست، به‌لیست‌و لایه‌نگرانی كۆمپانیای وشه‌شه‌وه،
سڵاومان لێكردون‌و ماچی دۆستایه‌تیمان بۆ هه‌ڵداون. سه‌دان كه‌س، شایه‌تی ئه‌م
راستییه‌ن..
هه‌تا گه‌یشتینه یه‌كه‌مین فه‌رعی گردی عه‌لی ناجی، كه ماڵی ئێمه 100 مه‌تر
له‌وێوه دوره، لایه‌نگرانی كۆمپانیای وشه، له‌وێدا كۆبوبونه‌وه، من ده‌مزانی
ئه‌مجۆره كۆبونه‌وانه له‌م كاتانه‌دا، مه‌رامی به‌داوه‌وه‌یه، بۆیه چه‌ند
جارێك داوام كرد به‌كۆڵانێكدا ده‌ربازبین‌و نه‌چینه ناو ئاپۆره‌كه، به‌داخه‌وه،
له‌به‌ر زۆری سه‌یاره‌كانی سه‌ر جاده‌كه‌و ئاپۆره‌ی خه‌ڵكه‌كه، بۆمان نه‌كرا
لابده‌ین. ناچار به‌ئاسایی چوینه ناو لایه‌نگرانی كۆمپانیای وشه. سڵاومان
لێكردن‌و دیسان ماچی دۆستایه‌تیمان بۆ هه‌ڵدان. به‌به‌ڵگه ئه‌م راستیه‌مان لایه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا، هه‌ر ئه‌و مه‌رام‌و نه‌خشه‌یه، به‌رامبه‌رمان
جێبه‌جێكرا كه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه دانرابوو. زۆر ناشارستانیانه، هه‌رزه‌كارانه، ره‌فتاری
پڕ له‌رق‌و كین‌و هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان نواند. هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وتۆ،
ته‌نها له‌تاقمێك ده‌وشێته‌وه، جگه له‌هه‌ڵڕشتنی رق‌و كینه‌و ئاژاوه‌گێڕی، هیچی
تریان لێناوه‌شێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئێمه رێی خۆمان گرته‌به‌رو له‌دواشه‌وه،
به‌رده‌بارانی رقی ئه‌وانیش، ده‌یسه‌لماند ئه‌مانه، چ گۆڕانخوازێكن؟!
ره‌نگه، بۆ ئه‌م جۆره ره‌فتاره، له‌ناو ئه‌و ته‌مه‌نه‌دا، هه‌تا راده‌یه‌ك چاوه‌ڕوانكراوبێت،
ته‌نانه‌ت هه‌ڵه‌ی له‌مه گه‌وره‌تریش له‌مه روبدات. هه‌روه‌كو رویداوه: ته‌قه‌كردن
له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، له‌كۆمیته‌ی رێكخستنی به‌كره‌جۆ، هه‌ڵكوتانه سه‌ر
كامپینی خاتو لانه، هه‌روه‌ها شه‌وو رۆژ ئاژاوه‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كان. حاڵیش
وابڕوا، بێگومان ئه‌م مه‌رام‌و نه‌خشه‌یه، روداوی تریان به‌ده‌مه‌وه‌یه. به‌ڵام
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، ئه‌وه‌یه كه ئێمه ده‌زانین كۆمپانیای وشه، ته‌نانه‌ت
لێپرسراوانی راگه‌یاندنی كۆمپانیاكه‌ش، وه‌كو ئێمه نوسیومانه، هه‌واڵه‌كه‌یان
واپێگه‌یشتوه. كت‌و مت راستیه‌كان وه‌كو رویداوه ده‌زانن، كه نه‌خۆمان‌و نه‌پێشمه‌رگه‌كانی
هه‌ڤاڵمان، دورونزیك ئۆباڵی هیچ جۆره خه‌تایه‌كی ئه‌م روداوه ناكه‌وێته ئه‌ستۆمان.
ده‌شتوانین به‌سه‌د به‌ڵگه بیسه‌لمێنین كه ته‌نانه‌ت یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی پارێزه‌رمان،
یه‌ك گولله‌ش له لوله‌ی تفه‌نگی نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه. چونكه مه‌علومه، ته‌قه‌كردن،
ته‌نها به‌ئه‌مری لێپرسراوی یه‌كه‌م ئه‌نجام ده‌درێ، ئه‌ویش له‌لایه‌ن ئێمه‌وه
مه‌حاڵه به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتی، گه‌رچی چه‌واشه‌ش كرابێ، تاوانی به‌دڕه‌فتاری
ئاوا بنوێنین. به‌هه‌موو چاوه‌ڕوانیه‌كیش، چاوه‌ڕوانمان ده‌كرد، لێپرسراوانی
كۆمپانیای وشه، ئه‌گه‌ر داوای لێبوردنیش نه‌كه‌ن، خۆ هیچ نه‌بێت، هه‌واڵه‌كه سه‌راپا
ئاوه‌ژو نه‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه، رێك له‌ته‌له‌فزیۆنی KNNه‌وه هه‌واڵه‌كه‌یان
زۆر به‌ناڕاستی‌و هه‌ڵبه‌ستراوی‌و بوختانه‌وه، بڵاوكرده‌وه. كه ئه‌مه بۆ ئێمه
مانانی ناو جه‌رگه‌ی روداوه‌كه، مایه‌ی سه‌رسامیه‌كی بێڕاده بوو. چۆن ده‌بێ،
كۆمپانیایه‌ك، ته‌له‌فزیۆنێك، رۆژنامه‌یه‌ك‌و سایتێك، له‌ناو روداوێك كه سه‌دان كه‌س
تیایدا شایه‌تن، ئاوه‌ها به‌چه‌واشه‌یی بڵاوبكه‌نه‌وه. به‌ڕاستی سه‌یره.
ئاخۆ ده‌بێ، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ململانێكاندا، ئه‌مجۆره رق‌و كینه‌یه، چۆن چۆنی
تێكه‌ڵاو به‌هه‌واڵ‌و روداوه‌كان كرابێت‌و خه‌ڵكی پێ چه‌واشه‌كرابن. ئه‌گه‌ر
مانشێته زله بێ ناوه‌ڕۆكه‌كان‌و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان‌و سایته زه‌رده‌كان،
نمونه‌بن، ئاشكرایه له سێ ساڵی رابردودا، چۆن بوختان به‌خه‌ڵك كراوه‌و چه‌ندیش
درۆ هه‌ڵبه‌ستراوه‌و تاچ راده‌یه‌كیش رای گشتی به‌هه‌ڵه براوه.
جێی داخه، ئێمه رۆڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێر ده‌سته‌و نیشتمانێكی داگیر‌و دابه‌شكراوین،
به‌درێژایی مێژو، داگیركه‌ران، هه‌ناسه‌ی ئازادیان لێبڕیوین. جێی داخه ئێستا،
دوای ئه‌وه‌ی نیشتمانمان رزگاركردو ئازادیمان به‌دیهێنا، ئێستا ئازادی كه‌وتۆته
ده‌ست خۆمان، ئازادی تاك‌و خێزان‌و چینه‌كان‌و كۆمه‌ڵ‌و رای گشتی. به‌داخه‌وه
له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌م ئازادیه له‌رق‌و كینه ئازادكه‌ین، پێشیخه‌ین، خزمه‌تی بكه‌ین،
بیگه‌یه‌نینه دوامه‌نزڵی خۆی، كه‌چی خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان، ئازادیه‌كه‌مان
ناشیرین ده‌كه‌ین. ره‌فتاری زۆر ناشایسته به‌ناوی ئازادییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ.
باندی دزی‌و پیاوكوژی پێكده‌هێنرێ، ژێربه‌ژێریش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دژی نه‌ته‌وه‌مان،
له‌سایه‌ی ئه‌م ئازادیه‌دا، په‌یمان ده‌به‌سترێ.
ئه‌گه‌ر حوكمڕانی شێخ مه‌حمود، نه‌خوێنه‌وار عه‌یبداریان كردبێ، ئه‌وا ئه‌زمونی
فیدراڵی كوردستان، هه‌ندێك خوێنه‌وار عه‌یبداری ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر له‌دنیای
دیموكراسیدا ئۆپۆزسیۆن، كه‌موكوڕیه‌كان چاره‌سه‌ربكاو هه‌ڵه‌كان راستبكاته‌وه‌و نه‌هێڵێ
حزبی ده‌سه‌ڵاتدار، به‌ئاره‌زوی خۆی حوكم بكات، ئه‌وا به‌شێك له ئۆپۆزسیۆنی
ئێمه، نه‌ك حزبی ده‌سه‌ڵاتدار‌و ئه‌زمونه دیموكراسیه‌كه‌مان، به‌ڵكو نه‌ته‌وه‌كه‌شمان‌و
كۆمه‌ڵه‌كه‌شمان عه‌یبدار ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر وانه‌بێ، چ مه‌عقولیه‌تێكی تیایه سه‌رۆكی
كۆمپانیای وشه، له‌چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنی (الجزیره)دا، هه‌فته‌ی رابردو،
بڵێ: له كوردستاندا گه‌نده‌ڵی سیاسی، ئیداری، حزبی‌و ئه‌خلاقیش به‌ربڵاوه.
قسه‌مان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی سیاسی‌و ئیداری‌و حزبیه‌كه نیه، چونكه ده‌زانین
ئه‌وانه ئه‌م كێشه‌یه‌یان چۆن كردۆته، قه‌میسی عوسمان. به‌ڵام قسه‌مان گوایه
له‌سه‌ر به‌ربڵاوی گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی هه‌یه، چونكه ئه‌مه كت‌ومت ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێ، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵه‌كه‌مان به‌دڕه‌وشتن‌و هیچ
ته‌گه‌ره‌یه‌ك له‌به‌رده‌م به‌دڕه‌وشتی له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا نه‌ماوه. كه
ئه‌مه كارێكی مه‌حاڵه، ته‌نانه‌ت له لیبراڵترین وڵاتی ئه‌وروپاش ئه‌مه به‌دی
ناكرێت. به‌ڵام رق‌و كین كاتێك لای كه‌سێك، یان هێزێك، ئه‌بێت به‌پێوه‌ر، هه‌زار
جار ناوی ئۆپۆزسیۆن له‌خۆی بنێ‌و دروشمی بریقه‌دار به‌رزبكاته‌وه، ئه‌م رق‌و
كینه وایلێده‌كات هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌تی ئاواش، به‌كارێكی ئاسایی بزانێت، ئه‌ویش
له‌كوێ، له‌كه‌ناڵێكی ئاسمانیه‌وه، كه بچوكترین سۆزی به‌رامبه‌ر به‌كورد
تائێستا نه‌نواندوه. به‌ڵكو هه‌میشه هه‌ستی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌ب‌و
ئیسلامگه‌رای دژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان وروژاندوه. ئێستا ئه‌گه‌ر هه‌ر عه‌ره‌بێك،
باوه‌ڕی به‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی كۆمپانیای وشه كردبێ، گه‌ر بێت‌و له‌هه‌ر
كوردێ بپرسێ، ئاخۆ كوردستان وایه وه‌كو سه‌رۆكی كۆمپانیای وشه وه‌سفی
كردوه؟ ده‌بێ چ وه‌ڵامێك بدرێته‌وه. له‌كاتێكدا ئه‌م تۆمه‌ته له‌ده‌می
یه‌كێكه‌وه بیستراوه كه پێشتر، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان بوه، ئێستاش گوایه، ده‌یه‌وێ گۆڕان به‌دی بێنێت.
بێگومان، سه‌رۆكی كۆمپانیایه‌ك، ئه‌مه بۆچونی بێت له كه‌ناڵێكی ئاسمانی
عه‌ره‌بیه‌وه، دیاره له‌په‌روه‌رده‌كردنی ناوخۆی بزوتنه‌وه‌كه‌یان‌و له‌وتاره
نهێنیه‌كانی سایته‌كاندا، زۆر خراپتری فه‌رموه. هه‌ڵبه‌ته وه‌كو چۆن هه‌ندێك
له‌و نهێنیانه ئاشكرابون، ئاشكرابونی باقی نهێنیه‌كانیش، به‌دور نازانین،
هه‌روه‌ها ده‌رخستنی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ش، له‌و ره‌فتاره ناشایسته‌یه‌ی جاده‌ی
سه‌هۆڵه‌كه، به‌رامبه‌ر به‌ئێمه‌ش، زوو نابات، ده‌سه‌لمێندرێ. باشترین به‌ڵگه‌ش
ئه‌وه‌یه ئه‌و ره‌فتاره ناشایسته‌یه‌ی له‌كۆڕه‌كه‌ی ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج،
له‌خشته‌براوێك، به‌هه‌ڵدانی ته‌ماته‌ی كۆمپانیای وشه! ویستی كۆڕه‌كه
تێكبدات، به‌ڵام شه‌وی 20ی ئه‌م مانگه، به‌ته‌له‌فۆن خۆی داوای لێبوردنی
لێكردین له‌و كاره‌ی كه‌پێیان كردوه، ئێمه‌ش لێمان بورد‌و دڵنیامان كرد كه ئه‌و
به‌خه‌تابار نازانین، به‌ڵكو سه‌رانی ئه‌و سیاسه‌ته به‌خه‌تابار ده‌زانین كه
به‌مجۆره رقه، لایه‌نگرانیان په‌روه‌رده ده‌كه‌ن. ئه‌مێك كه تاكه كه‌سێك بوه،
ویژدانی بۆ دركاندنی راستیه‌كان ئازاری دابێت، بێگومان ئه‌و ده‌یان كه‌سه‌ی
له‌سه‌ر شه‌قامی سالم بون، هه‌تا سه‌ر به‌چه‌واشه‌كراوی نامێننه‌وه‌و دڵنیاین
چه‌ندینیان، ویژدانیان ئازاریان ده‌داو وه‌كو هه‌زاران كه‌سی تر دێنه‌وه ناو
حزبی دایكی خۆیان‌و راستیه‌كان بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌خه‌نه‌ڕوو. له‌ئێستاشه‌وه
سوپاسیان ده‌كه‌ین.