
سایتی چاو‌دێر
فیلمی ئاڤاتار وه‌كو فیلمی پێشووی جێمزكامیرۆن واتا (تایتانیك)،رێگای هێچ ره‌خنه‌ێكی
بۆ ره‌خنه‌گیران نه‌هێشتووه..
دوای تێپه‌ر بوونی 12 ساڵ له فیلمی سه‌ركه‌وتووی تایتانیك ،جێمز كامیرۆن ئه‌مساڵ
به فیلمێكی سه‌ركه‌وتوو تره‌وه به‌شداری له ئوسكار ده‌كات.ئاڤاتار ته‌نیا فیلمێك
نیه بۆ به‌سه‌ر بردنی كات، به‌ڵكوو ئه‌م فیلمه له بواری ته‌كنیكیه‌وه سنوور
شكێنه. ئاڤاتار په‌یامێكه له دژی شه‌ر و له ناوبردنی خه‌ڵكی بێ تاوان .پیلانی
له پێش نوسراوی ئه‌م فیلمه دانانی بیروبۆچوونێكی تازه‌یه ، زمانێكی تازه
دروستده‌كات و رووداوێكی گه‌وره‌یه له‌مێژووی سینه‌مای جیهاندا.
چیرۆكی ئه‌م فیلمه له ساڵی 2154 رووده‌دات. گه‌شتێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه له
سه‌یاره‌ێك (قمر) وه‌كو زه‌وی كه له ده‌ووری ئه‌ستێره‌ێكی گه‌وره ده‌سورێته‌وه.ئه‌م
جیهانه تازه ناوی (پاندۆرا)یه. پاندۆرا بۆ گۆی زه‌وی هیچ مه‌ترسێكی نیه، به‌لاَم
ئێمه مرۆڤه‌كان بۆ به ده‌ستهێنانی، هێزی چه‌كداری به كار ده‌هێنین بوَ داگیر
كردنی ئه‌م جیهانه تازه‌یه.هه‌ر وه‌ك ده‌توانین له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌مرۆی جیهان
دا هه‌ڵیسه‌نگێنین.پاندۆرا پڕه له مرۆڤهاێك كه چاوی ئاڵتوونی و به‌ژن وبالای به‌رز
و جوانیان هه‌یه.بالاَی هه‌ركامیان ده‌گاته سێ مه‌تر و نیو. ئێمه‌ی مرۆڤ ناتوانین
له‌م جیهانه بژین . له به‌رچاوی ئه‌م مرۆڤانه ئێمه‌ی مرۆڤ وه‌كو كۆرته‌بالاێك
دیارین. جیك سۆلی(ئاڤاتار) قاره‌مانی فیلمه‌كه ،سه‌ربازێكی ئه‌مریكیه كه له
رێگای ئه‌ندازیارانی جنێتیكه‌وه به شێوه‌ی مرۆڤه‌هاێكی گه‌وره به‌ناوی (ناوی) ده‌رهاتووه،
كه له سیاره‌ی (پاندۆرا) ده‌ژین. جیك سۆلی كه له شێوه‌ی مرۆڤی زه‌وی له هه‌ر
دوو پا ئفلیجه، به‌لاَم له نێو جه‌سته‌ی ئاڤاتاردا ده‌توانێت رێگا ببرێت و به
شێوه‌ی مرۆڤه‌كانی (ناوی)، (ئاڤاتار) زۆر به‌هێزه. جیك له سه‌ر پرۆژه‌ێك كارده‌كات
كه به دوای ئاسنێكی كه‌م وێنه‌ن به‌ناوی (ئان ئابتینی یۆم)، كه ته‌نیا له (پاندۆرا)
ده‌ست ده‌كه‌وێت.بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئاسنه ئه‌بێت ژیان له‌م شۆێنه‌دا له
ناوبه‌رن. جیك بۆ هاوده‌ردی كردن له‌گه‌ڵ (ناوی)ه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی خۆیان شه‌رده‌كات
و پرۆژه‌كه ده‌وستێنێت.
ناویه‌كان به هوَی زانستی باشیان له‌م سه‌یاره‌دا ، ژیانێكی باش و یه‌ك پارچه‌یان
له گه‌ل باقی زینده‌وه‌ره‌كان دروست كردوه . ئه‌وان وه‌كوَ گیان له‌به‌رانێكی
ترسناك و بێ وێنه دێنه به‌رچاو وه كامێرون به یارمه‌تی هونه‌رمه‌نده‌كانی
توانیویه (ناویه‌كان ) وه‌كو گیان له به‌رانێكی پێست شین به چاوی ئاڵتونی و
كلكێكی درێژ پیشان بدات .
ئاڤاتار به زمانی ئنگلیزی دوو مانای دیاریكراوی هه‌یه. یه‌كه‌م: به مانای خوای
ئوستوره‌ی هندووه‌كانه
دووه‌م: به‌مانای وێنه‌ی كه‌سێك له جیهانی 3D دا.
ماوه‌ی ئه‌م فیلمه 163 خۆله‌كه كه به‌هۆی چیرۆكی جوان و سه‌رنج راكێشی هه‌ست
ناكه‌یت كه فیلمێكی درێژخایه‌نه و ئاماژه‌یه‌كی تایبه‌تی داوه به چیروَكی ناویه‌كان
. جێمز كامیرۆن بریاریدابوو له نۆیترین ته‌كنۆلۆژیابه‌هره‌بگرێت و شێوازێكی نۆی به‌كاربێنێت
بۆ درۆستكردنی ئه‌م فیلمه كه به‌راستی توانی له جیهانی فیلم وسینه‌ما
گۆڕانكارێكی گه‌وره‌بكات. یه‌كێك له خاڵه‌گرنگه‌كانی تری ئه‌م فیلمه به‌كارهێنانی
دیالۆگی به‌هێزه. له‌جیهانی(پاندۆرا)دا په‌یوه‌ندی نێوان گیان له‌به‌ران و (ناوی)ه‌كان
زۆر به جوانی پیشاندراوه . هه‌روه‌ها فیلمی ئاڤاتار له فستیڤاڵی ئوسكار
كاندیدكراوه بۆ وه‌رگرتنی نۆ خه‌لاَتی ئۆسكار، كه له‌وانه باشتری فیلم و باشترین
ده‌رهێنه‌رو باشترین موزیك ده‌توانین ناو به‌رین .
ناوی فیلم: ئاڤاتار
ده‌رهێنه‌ر:جێمز كامیرۆن
ئه‌كته‌ره‌كان:سام ورتینگتێن ،سیگۆرنی ویۆر،جوانی ریبیسی
ژانر: زانستی خیاڵی
ساڵی به‌رهمهێنان:2009