ترس له‌پرسی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌


"چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر دیدارێكی‌ د.عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌"
سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم
به‌ڕێز د.عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌ كه‌سایه‌تی‌ ئیسلامی‌‌و پرۆفیسۆر له‌بواری‌ ئابوریدا له‌گفتوگۆیه‌كی‌ رۆژنامه‌ی‌ كۆمه‌ڵ، ژ(436)ی‌ رۆژی‌ سێشه‌مه‌(17/8/2010) تیشكی‌ خستۆته‌سه‌ر سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌‌و گشتی‌. ئه‌وه‌ی‌ لای‌ من جێگه‌ی‌ سه‌رنج بو، بۆچونی‌ قه‌ره‌داغیه‌ له‌سه‌ر پرسی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌‌و ئیسلامی‌..

 براوه‌ دۆڕاوه‌كانی عیراق


هه‌ردی مه‌هدی میكه‌
ئه‌زمونی عیراق له‌ماراسۆنی دیموكراسیدا كورته‌، له‌وه‌یش كورتتر، تائێستا دیموكراسی له‌هه‌ڵبژاردندا كورتكراوه‌ته‌وه‌‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌ته‌وافوقدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ساڵ له‌دوای ساڵ ئه‌زمونه‌ كورته‌ پێنج شه‌ش ساڵیه‌كه‌ ته‌مه‌ن كورتتر ده‌بێته‌وه‌..

 پێشنیازه‌كردنه‌وه‌ی‌ پێشنیازه‌كه‌ی‌ بایدن


ئاراس شه‌وكه‌ت
جۆزێف بایدن، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا، چه‌ندساڵێك له‌مه‌وبه‌ر (كه‌ ئه‌‌و كات ئه‌ندامی‌ كۆنگرێس بو) پێشنییازیكرد، عیراق بكرێته‌ سێ به‌ش: باكور بۆ كورده‌كان، ناوه‌ڕاست بۆ سوننه‌كان‌و باشور بۆ شیعه‌كان..

 ستراتیژی‌ دوای‌ پاشه‌كشه‌


مه‌شخه‌ڵ‌ كه‌وڵۆسی‌
له‌دوای‌ پاشه‌كشه‌كردنی‌ لیوای‌(4 سترایكه‌ر)ی‌ سه‌ربه‌ فیرقه‌ی‌(2)ی‌ پیاده‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌عاته‌ به‌راییه‌كانی‌ به‌ره‌به‌یانی‌ پێنجشه‌ممه‌ (19/8/2010)دا له‌عیراق، ده‌یان پرسیارو گریمانه‌ سه‌ریانهه‌ڵدا..

 
 د. رێبوار غه‌ریب، پسپۆڕی‌ نه‌خۆشیی‌ ده‌رونییه‌كان، بۆ


رۆڵی په‌روه‌رده‌ له‌ناساندنی نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌كاندا زۆر لاوازه‌
سازدانی- بێستون فه‌تاح:


 ڕۆژنامه‌ی چاودێر
 info@cawder.org
 ماڵپه‌ڕی چاودێر

mallper@cawder.org


56 ميوان له‌سه‌ر هێڵه‌.
جۆمپا لاهیری بوو به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هونه‌ری و زانستی مرۆڤایه‌تی حكومه‌تی ئۆباما
بڵاوكرایه‌وه‌ له Saturday, February 20


سایتی چاودێر

(جۆمپا لاهیری) نوسه‌ری به‌ناوبانگی هندی و خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی (پۆلیتزێر) بوو به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی (هونه‌ری و زانستی مرۆڤایه‌تی) حكۆمه‌تی بارك ئۆباما..


سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌ وته‌ێكدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری بۆ ئه‌ندام بوونی ئاوا كه‌سانێكی به‌توانا له‌م كۆمیته‌یه‌دا. كۆمیته‌ی(هونه‌ری و زانستی مرۆڤایه‌تی) سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌ ساڵی 982 1 به‌ ئامانجی پێشبردنی هونه‌ر و زانستی مرۆڤایه‌تی له‌ كۆشكی سپی دامه‌زرا.ئامانجی ئه‌م كۆمیته‌ بایه‌غدان به‌ مه‌ده‌نیه‌ت ،كۆمه‌ڵگا، فێربوون ، مێژووی هونه‌ر و زانستی مرۆڤایه‌تییه‌. میشێل ئۆباما هاوسه‌ری ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌و كۆمیته‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.
(جۆمپا لاهیری) كه‌ زۆرتر به‌هۆی كۆرته‌ چیرۆكه‌كانی له‌ جیهان ناسراوه‌. له‌ ساڵی 2000 بۆ نوسینی یه‌كه‌م كتێبی به‌ناوی (واتای ده‌رده‌كان) خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی(پۆلیتزێر) پێ به‌خشرا.هه‌روه‌ها له‌ ساڵی 2008 به‌هۆی نوسینی كتێبی (خاكی غه‌ریب) خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی (ئۆكانر)ی پێ به‌خشرا.
 



چاپكردنcawdersite@gmail.com

 

به‌ڕێوه‌به‌ر: سه‌رده‌شت حه‌مه‌ساڵح    ته‌له‌فۆن: ئاسیا ٠٧٧٠١٢٠٠١٢٠ سانا ٠٧٥٠١٢٠٠١٢٠    ‌