
سایتی چاو‌دێر
لیۆنارد كۆین گۆرانیبێژی كه‌نه‌دایی ناچار بوو گه‌شتی ئه‌وروپایی خۆی بۆ ماوه‌ی شه‌ش
مانگ دوابخات..
(كۆین) كه ئێستا له ته‌مه‌نی 75ساڵیدایه، به هۆی نه‌خۆشین و ئازاری فه‌قراتی نه‌یتوانی
كۆنسێرته‌كانی ئه‌وروپای له كاتی دیاریكراودا ئه‌نجامبدات. كوئین له فستیڤاڵی
گرمی ئه‌مساڵدا خه‌ڵاتی رێزلێنان له‌سه‌رجه‌م كاره‌كانی پێ به‌خشرا .
به‌پێی به‌رنامه تازه‌كه‌ی، گه‌شتی ئه‌وروپایی لیۆنارد كۆین له 15 دێسامبێری
2010 له شاری كانی فه‌ره‌نسا ده‌ستپێده‌كات. شایانی باسه لیۆنارد كۆین له ساڵی
2008 ده‌ستیداوه‌ته كۆنسێرت له سه‌رانسه‌ری جیهانداو تا ئێستا 200 كۆنسێرتی ئه‌نجامداوه.
به وته‌ی شارۆن رابینسۆن هاوكاری كۆین، گۆرانی (Different sides) كه نوێترین به‌رهه‌میه‌تی،
ئاماده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌یه. دواین ئه‌لبۆمی ستۆدیۆی به‌ناوی (Dear Heather) له
ساڵی 2004 دا ره‌وانه‌ی بازاری كرد.هه‌روه‌ها له ساڵی 2009 ئه‌لبومی كۆنسێرتی له‌نده‌نی
بڵاوكرده‌وه.