
هه‌رچه‌نده بودجه به‌شێوه‌ی خه‌مڵاندن ره‌وانه‌ی پارله‌مان كراوه، به‌ڵام دو
ئیداره‌یی پێوه دیارنه‌ماوه
سازدانی: سه‌رخێڵ هاشم
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌پارله‌مانی كوردستان، له‌چاوپێكه‌وتنێكی "چاو‌دێر"دا
جه‌ختله‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه: هه‌رچه‌نده بودجه به‌شێوه‌ی خه‌مڵاندن ره‌وانه‌ی
پارله‌مان كراوه، به‌ڵام دو ئیداره‌یی پێوه دیارنه‌ماوه.
سه‌میر سه‌لیم، پێیوایه: له‌نێو پرۆژه یاسای بودجه‌دا به‌ته‌واوی نه‌توانراوه
داهاتی ناوخۆ جێی بكرێته‌وه‌و ئاشكرابكرێت‌و، ناشزانرێت هیچ پاره‌یه‌ك له‌بودجه‌ی
ساڵی رابردو ماوه‌ته‌وه، یاخود نا.
چاو‌دێر: تێڕوانینتان له‌سه‌ر بودجه‌ی 2010 چیه؟
سه‌میر سه‌لیم: پرۆژه یاسایی بودجه‌ی هه‌رێم له‌پارله‌مان خوێندنه‌وه‌ی
یه‌كه‌می بۆ كراوه، ئه‌و بودجه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه ته‌نها ژماره‌یه، له‌ڕێگه‌ی
میزانیه‌وه ده‌توانرێت خاڵه به‌هێز‌و لاوازه‌كانی بودجه بزانرێت، تێبینی له‌كۆی
بودجه‌كه هه‌یه، له‌وانه‌یش داهاته‌كانی ناوخۆ‌و نه‌وت، چونكه پێشتر ئاشتی هه‌ورامی
له‌به‌رده‌م پارله‌ماندا ئه‌و داهاتانه‌ی ئاشكراكرد كه به‌هۆی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانه‌وه
ده‌ست كه‌وتوه‌و بڕه‌كه‌ی پێنج ملیار دۆلاربوه‌و له‌كابینه‌ی پێنجه‌مدا یه‌ك
ملیاری خه‌رجكراوه‌و چوار ملیاری بۆ كابینه‌ی شه‌ش ماوه‌ته‌وه، له‌مادده‌ی
دوه‌می یاسای بودجه‌یشدا باس له‌داهاتی بودجه‌ی ناوخۆیی ساڵی 2010كراوه كه
به348ملیار‌و 679ملیۆن دینار خه‌مڵێنراوه، ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌وخه‌مڵاندنه‌یش بێت،
بۆ ئیداراتی ناوخۆ زۆركه‌مه‌و بودجه لاوازه، نه‌یانویستوه ته‌واوی داهاتی
ناوخۆ جێی بكرێته‌وه‌و ئاشكرابكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر له‌كوردستاندا ملیۆنێك ماڵ
هه‌بێت‌و ئه‌و ماڵانه مانگانه 25000 دینار، یان زیاتر پاره‌ی كاره‌با بده‌ن، ده‌كاته
300 ملیار دینار، كه‌واته پاره‌ی ئه‌و كاره‌بایه ده‌كاته پاره‌ی داهاتی
ناوخۆی هه‌رێم، ئه‌ی ئه‌وانی تر چی لێدێت‌و چۆن ده‌ڕۆن؟
چاو‌دێر: وه‌ك لیژنه‌ی دارایی، زانیاریتان له‌سه‌ر ئه‌وه
هه‌یه كه هیچ پاره‌یه‌ك له‌بودجه‌ی 2009 مابێته‌وه؟
سه‌میر سه‌لیم: تائێستا نازانین، چونكه حساباتی ته‌خمینی نه‌هاتۆته
پارله‌مان، ره‌نگه حساباتی ته‌خمینی بودجه‌ی 2009 له‌مانگه‌كانی چوار یان
پێنج‌دا بگاته پارله‌مان، ئه‌گه‌ر ئه‌و حساباته هات، ئه‌وكاته ده‌زانرێت له‌بودجه‌ی
2009 چه‌ند ماوه‌ته‌وه.
چاو‌دێر: ده‌وترێت بودجه‌ی 2010 بودجه‌یه‌كی شه‌فافه،
چۆن له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌ڕوانن؟
سه‌میر سه‌لیم: بودجه‌ی 2010 به‌ژماره‌ی سه‌ر كاغه‌ز شه‌فافه، كاتێك
شه‌فاف ده‌بێت، داهات ئاشكرا بكرێت، ئێستا ژماره‌كان دیارنیه، ده‌ڵێن له‌به‌ر به‌غداد
ژماره‌كان به‌و شێوه‌یه نوسراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موشته‌كان بۆ ئه‌وێ نه‌به‌ین، كه‌واته
به‌هۆی به‌غداده‌وه ژماره‌كان له‌خه‌ڵك ده‌شارنه‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌شه‌فافی
بودجه‌كه حوكمده‌ده‌ن، كرێی به‌كاربردن "نه‌فاقاتی ته‌شغیلی" خه‌مڵێنراوه به‌حه‌وت
ترلیۆن‌و 889ملیار‌و 102ملیۆن دینار، ئه‌مه بۆ موچه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه به‌پێی
كام داتا دانراوه؟ ده‌وترێت له‌هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر له‌ملیۆنێك فه‌رمانبه‌ر
هه‌یه، به‌ڵام راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات فه‌رمانبه‌رانی
هه‌رێم ناگه‌نه 500 هه‌زار، ئه‌ی ئه‌وانیتر كێن، كه موچه‌یان پێده‌درێت؟ كه‌واته
بۆ ئه‌مه پشت به‌ئامارێكی ورد نه‌به‌ستراوه، بۆیه بودجه‌ی 2010 شه‌فافیه‌تی
پێوه دیارنیه‌و پێوه‌ره‌كانی دیارنین، پێویسته هه‌مو ئه‌مانه له‌میزانیه‌دا
چاكبكرێت.
چاو‌دێر: داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان چه‌نده‌و به‌چ
شێوه‌یه‌كه؟
سه‌میر سه‌لیم: یه‌كێك له‌كێشه‌كانی هه‌مو كوردستان به‌سیاسیه‌كان‌و
پارله‌مانتار‌و وه‌زیره‌كانیشه‌وه ئه‌وه‌یه كه‌س نازانێت نه‌وت چه‌ند ده‌ڕوات‌و
به‌غدادو هه‌رێم له‌سه‌رچی رێكه‌وتون، هه‌رێم‌و كۆمپانیاكان له‌سه‌رچی رێككه‌وتون،
وتیان پێنج ملیار دۆلاره، به‌ڵام تائێستا له‌هیچ شوێنێكی میزانییه‌دا چۆنیه‌تی
سه‌رفكردنه‌كه‌ی دیارنیه، نه‌وت یه‌كێكه له‌شته نه‌زانراوه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان.
چاو‌دێر: ئه‌ی داهاتی پاڵاوگه‌كانی ناوخۆ ده‌زانن؟
سه‌میر سه‌لیم: تائێستا كه‌س له‌گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت ئاگادارنیه،
زانیاریه‌كانی ئاشتی هه‌ورامی هیچ بنه‌ما‌و قورسایی نه‌بو، لیژنه‌ی پیشه‌سازیی
پارله‌مانیش هیچ وه‌ڵامێكی دروستیان بۆ ئه‌و بابه‌ته پێنیه.
چاو‌دێر: باس له‌كێشه‌كانی نێوان چاودێریی دارایی هه‌ولێر‌و
سلێمانی ده‌كرێت، لیژنه‌ی دارایی بۆ هه‌وڵی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و دو ده‌زگایه‌ی
نه‌داوه؟
سه‌میر سه‌لیم: ئاسه‌واره‌كانی دو ئیداره‌ی وایكردوه نه‌ك ئه‌و دو ده‌زگایه،
به‌ڵكو هه‌ندێ وه‌زاره‌تیش یه‌كنه‌گرنه‌وه، چاودێریی دارایی هه‌ولێر‌و سلێمانیش
بۆیه یه‌كناگرنه‌وه، چونكه روانینی ئیداری‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كترجیاوازه، هه‌رچه‌نده
باس له‌هه‌وڵی یه‌كخستنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن.
چاو‌دێر: سه‌رۆكی حكومه‌ت موچه‌ی شه‌هیدان‌و ئه‌نفال‌و
كه‌مئه‌ندامانی زیادكرد، ئاگاداری زیادكردنه‌كه‌بون؟
سه‌میر سه‌لیم: ده‌بێت بینێرێته پارله‌مان‌و، پارله‌مان گفتوگۆی له‌باره‌وه
بكات، نه‌ده‌بو سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌و ژمارانه رابگه‌یه‌نێت تا لیژنه‌ی دارایی‌و
پارله‌مان نه‌یانزانیایه، چونكه ئێستا پارله‌مان ده‌توانێت ئه‌و موچانه‌ی سه‌رۆكی
حكومه‌ت زیادیكردبو ره‌تبكاته‌وه.
چاو‌دێر: پێدانی بودجه به‌حزبه‌كان گفتوگۆی زۆری له‌سه‌ر
بو، كه به‌پێی كورسی، یان خه‌باتی شاخ بودجه‌یان پێبدرێت، ئه‌وه به‌كوێ گه‌یشت؟
سه‌میر سه‌لیم: ئه‌وه‌ی تاكو ئێستا یه‌كلابۆته‌وه، بڕیاره بودجه‌ی
حزبه‌كان به‌پێی كورسیی پارله‌مان دیاری بكرێت، هه‌ندێك لایه‌نیش پێیانباشبو
بودجه‌كه به‌پێی ده‌نگدان دیاریبكرایه، به‌ڵام ئه‌مه‌یش به‌هۆی هاوپه‌یمانێتیه‌وه
دیارنیه‌و حسابی ته‌واو بۆ ده‌نگ ناكرێت، بۆیه بودجه‌ی حزبه‌كان به‌پێی كورسی
داده‌نرێت، بڕیاریشه پێدانی بودجه‌كه قه‌واره‌كانی تریش بگرێته‌وه.
چاو‌دێر: له‌نێوان بودجه‌ی ساڵی 2009و 2010 چ جیاوازییه‌ك
ده‌بینن؟
سه‌میر سه‌لیم: هه‌رچه‌نده بودجه‌ی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر كاغه‌زه، به‌ڵام
دو ئیداره‌ی پێوه دیارنیه، ته‌نها خه‌مڵاندنی بۆ كراوه‌و به‌به‌ش به‌ش بۆ هه‌رێم
ده‌نێردرێت.