17%ی هه‌رێم چه‌سپێنرا
سایتی چاو‌دێر- تایبه‌ت: دوای چه‌ندین
دانیشتن‌و كۆبونه‌وه، سه‌رئه‌نجام بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2010 به‌كۆی ده‌نگی
گشت لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندكرا..
له‌وباره‌یه‌وه تانیا ته‌ڵعه‌ت تایبه‌ت بۆ سایتی چاو‌دێر
وتی:
به‌كۆی ده‌نگ ده‌نگدرا بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2010 په‌سه‌ند بكرێت،
ئه‌وه‌ش به‌ڕێككه‌وتنی ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناو هۆڵی په‌رله‌مان، كه‌توانرا
بودجه‌كه په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی توانرا خاڵه ناكۆكه‌كانی نێوان
لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌و خاڵانه‌شی گرنگ بوون به‌لای ئێمه‌وه بۆ كورد ئه‌وه
بوو كه‌له سه‌دا 17 كه چه‌سپێنرا.
تانیا ته‌ڵعه‌ت وتیشی: بڕیاردرا بۆ وتووێژ له‌باره‌ی پاسه‌وانی هه‌رێمه‌وه كه
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركی هه‌رێم بكرێت، به‌گشتی هه‌موو شته‌كان باش بوون بۆ كورد، ئه‌و
خاڵانه‌ی تریش كه‌باسی لێوه‌كرا بۆ نمونه كه‌م كردنه‌وه‌ی موچه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان‌و
وه‌زیرو سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه پله‌یان به‌رزه‌و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ش
له سه‌دا 20 موچه‌ی كه‌م بۆته‌وه، ئێستاش ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی بودجه‌كه بچێته‌وه
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی بكات.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕونیشی كرده‌وه: په‌سه‌ند كردنی یاساكه زۆر گرنگ
بوو زۆریش له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورده، به‌تایبه‌ت له‌م ڕوه‌وه كه دوو بڕگه‌ی به‌هه‌رێمی
كوردستانه‌وه په‌یوه‌سته‌و به‌شێوه‌یه‌ك دانرا كه‌له به‌ژه‌وه‌ندی هه‌رێمی
كوردستان بێت.
تانیا ته‌ڵعه‌ت ڕاشیگه‌یاند: بڕگه‌ی حه‌وته‌م له مادده‌ی 16، كه‌له‌مه‌یاندا
ئیئتلافی نیشتمانی داوایان كرد بڕگه‌یه‌ك بۆ خه‌رجی سیادی زیاد بكرێت، كه‌بریتیه
له پڕۆژه ستراتیژیه‌كان، بۆ ئه‌مه‌ش دانراوه كه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت‌و دواتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، ئه‌مه‌ش
كارێكی مه‌حاڵه‌و ناكرێت، بۆیه به‌و شێوه‌یه له‌بڕینی بڕێك پاره له سه‌دا 17ی
هه‌رێمی كوردستان ڕزگارمان بوو.