بڕیاری كۆتایی لای دادگایه
سایتی چاو‌دێر- تایبه‌ت: بڕیارده‌ری لیستی
هاوپه‌یمانی كوردستان دوپاتی كرده‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ
عێراق‌و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، هیچ ئه‌نجامێكی نابێت بۆ سه‌ر ئه‌و
كه‌سانه‌ی له‌هه‌ڵبژاردن دورخراونه‌ته‌وه، چونكه بڕیاری كۆتایی لای دادگایه.
سیروان زه‌هاوی تایبه‌ت به سایتی چاو‌دێر وتی:
به‌بڕوای من سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێم
وانیه هیچ گۆڕانكاریه‌ك دروست بكات، به‌ڵكو چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی
بزانین دادگا چه‌ند هاوڕایه له‌گه‌ڵ بڕیاری ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری، ئه‌مریكا
خۆشیان ده‌ڵێن: ئێمه ته‌نها ئامۆژگاری‌و یه‌كسانی پێشكه‌شی عێراقیه‌كان ده‌كه‌ین،
نامانه‌وێت نه‌پێشێلی ده‌ستور بكرێت، نه‌پێشلی یاسا بكرێت، نه‌پێشێلی ڕێكه‌وتن نامه
ئه‌منیه‌كه بكرێت، بۆیه من پێم وایه كه دادگا خۆی هه‌موو شته‌كان یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
سیرواز زه‌هاوی وتیشی: بڕیاری دادگا بڕیارێكی كۆتاییه، چ ده‌ستورو چ یاسا ده‌ڵێت:
دادگا له‌هه‌موو كه‌س به‌رزتره بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی كیشه‌كه ناشبێت هیچ كه‌سێكیش
ده‌ست وه‌ربداته ناو ئیش‌و كاری دادگاوه، ئیتر هه‌رچه‌ند پۆستی هه‌بێت، یان هه‌ر
ووڵاتێك بێت، یان هه‌ر به‌رپرسێكی حكومی، یان حزبی، بۆیه كه‌س بۆی نیه ده‌ست تێوه‌ردان
بكات له‌كاری دادگا.
بڕیارده‌ری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك لیستی هاوپه‌یمانی
تا ئێستا هه‌ڵوێستی خۆمان به‌ته‌واوی ڕون نه‌كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
تانه‌گه‌ینه بڕیاری كۆتایی دادگاكان، بۆ ئه‌وه‌ی دادگاش یتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی
سیادی نه‌زاهه‌ت بڕیاره‌كه‌ی خۆی ده‌ربكات.