وانه‌ی عه‌ره‌بی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی
كوردی!
خه‌ڵات عومه‌ر
بارودۆخی به‌رله‌هه‌ڵبژاردنی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ورده‌كاریی
ئه‌زمونی سیاسی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی عیراق، وانه‌یه‌كه به‌عه‌ره‌بی، ئه‌گه‌ر سه‌رنج
بدرێت‌و گوێیلێبگیرێت، نادیار‌و شاردراوه‌ی پشت ته‌خته‌ڕه‌ش به‌بێگه‌ردی ره‌نگی
سپی به‌فر سه‌یرنه‌كرێت. وانه‌كه بایه‌خی پێبدرێت وه‌كوپه‌ندێك ئه‌زبه‌ر بكرێت،
ئیتر بێ دوڵی ده‌شێت به‌واتای جۆراوجۆرو‌و به‌یه‌ك ناوه‌ڕۆك بوترێت،
وانه‌یه‌كی عه‌ره‌بی فێری كوردایه‌تیمان ده‌كات..
ئه‌م‌وانه عه‌ره‌بیه بایه‌خه كه‌شی له‌وه‌دایه ئوستادێكی له‌پشته‌وه‌یه كه
حیكمه‌ته‌كه‌ی له‌وه‌دایه هه‌رگیزوبه‌تاك‌و ته‌نهایی (سیاسه‌ت) ناتوانێت به‌درۆی
بخاته‌وه‌و گومان له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كانی دروست بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ئوستاده،
جگه له(واقع) هیچ كه‌س نیه‌و هیچ ناو ناونیشان‌و پله‌و پایه‌ی نیه. واقع به‌واتا
زۆر پێكه‌وه لكاوه‌ی هونه‌رو زانستی سیاسه‌ت، كه له‌به‌رایی پێناسه‌كردنیه‌وه،
بگره له‌وه‌وبه‌ریش هاوته‌مه‌نی مێژوی مرۆڤ، زیاتر له‌هه‌ركایه‌یه‌كی مرۆیی تر،
گرێ‌دراو په‌یوه‌ستی سیاسه‌ت‌و ئاماده‌ی گشت به‌رجه‌سته‌بونه‌كانی بوه (واقع)
بوه. واقعی زه‌مان‌و زه‌مین جوگرافیا‌و مێژ‌و، پێكهاته‌ی ده‌رونی‌و كۆمه ڵایه‌تی‌و
تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵگاكان، جیاوازی‌و لێكچونه‌كانیان.
واقعی به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی، ئاستی گشتی سنوری نیشتمانی هه‌مو
عیراق، وانه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه، به‌ڵام وه‌كو په‌ندو وانه‌كانی مێژ‌و رابردوی
دور‌و نزیك‌و ئه‌وانه‌ی له‌دیمه‌نی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایشدا هه‌بوه، بڵێی له‌ئاستی
سیاسه‌تی گشتی‌و ئاستی سیاسه‌تی ره‌سمی كوردیشدا سودی لێببینرێت؟
پێویسته نائومێدنه‌بین، به‌ڵام واقیع بڕیارده‌دات، به‌وشێوه‌یه‌ی له‌ماوه‌ی
رابردودا له‌سه‌رشانۆی واقعی ناوخۆیی كوردستان بینیمان‌و به‌و راده‌یه‌و تائه‌وئاسته‌ش،
كه خۆی نواند‌و وه‌كو دیمه‌نێكی سیاسی كوردیش به‌رجه‌سته بو، نیگه‌رانی‌و
دودڵی كه‌مترین مافێكه كه خه‌ڵكی كوردستان، له‌وگه‌لانه‌ن كه ده‌توانن بۆڕی
زۆر نه‌ته‌وه‌ی تربده‌نه‌وه، له‌وه‌دا كه به‌خشینی سه‌روماڵ‌و ته‌مه‌ن‌و جوانی‌و
قوربانیدانی بێسنوره له‌پێناوی نیشتمانه‌كه‌یاندا، بۆیه نابێت قسه له‌سه‌ر
لێكدانه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كان بێت، ستراتیژی ناولێنانی چاك‌و خراپ، یان ئومێد‌و
نائومێدی بێت.
به‌هه‌رحاڵ بۆئه‌وه‌ی نه‌بینه به‌شێك له‌و عه‌قڵه پڕ حیكمه‌ت‌و له‌و هۆشمه‌ندیه
سیاسیه‌ی، كه ته‌نها له‌قۆناغه‌كانی پاش كاره‌سات، كارده‌كات‌و ئاراده‌بێت‌و ده‌سه‌ڵات
په‌یداده‌كات، له‌وانه‌ش نه‌بین كه وایان كردوه ئه‌و پێمان بڵێن (خۆزگه‌م به‌عه‌قڵی
كورد، دوای رودانی كاره‌سات)، چاری ترمان نیه جگه‌له‌وه‌ی بۆ ته‌به‌رابون له‌و
عه‌قڵه‌ی، كه به‌داخه‌وه زۆربه‌یكات‌و به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا، ده‌بێت عه‌قڵی
نكۆڵیكردنی راستی‌و به‌درۆخستنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و، سه‌پاندنی (واقعێكی دروستكراو)
كه هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ سه‌لماندی ئه‌وه‌ی كه واقعه، (واقعی راسته‌قینه)
زیاتر روماڵی ده‌كات، ده‌مانه‌وێت لایه‌نگری په‌ندێكی تربین كه ده‌ڵێت: "پاش
باران، فه‌ره‌نجی كه‌ڵكی نیه".
ئه‌م ته‌به‌رابونیش بۆ تۆماركردنی هه‌ڵوێست‌و بۆ مێژ‌و نیه، بگره بۆئه‌وه‌یش نیه
له‌به‌ره‌ی حه‌قبێژی سه‌ركه‌وتواندا ناومان بهێنن، یان بۆئه‌وه‌ی تكتی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك
به‌خۆڕایی ببڕین‌و بچینه كتێبی سه‌روه‌ریه‌وه.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی راستكردنه‌وه‌و دامه‌زراندن‌و دروستكردنی ئاڕاسته‌ی سیاسه‌تكردنه
وه‌ك هونه‌رو زانستێك كه ناتوانێت واقعێكی خه‌یاڵی بخاته جێگای یه‌كێك كه
له‌سه‌رزه‌مین هه‌یه‌و مرۆڤه‌كان ده‌یگوزه‌رێنن. له‌وتارێكی له‌مه‌وبه‌ردا باسمان
له‌عه‌هد‌و په‌یمانكرد وه‌ك قه‌واره‌و سنورێك بۆ مه‌به‌ستی سیاته‌كان، ئه‌مه‌شیان
شتێكه له‌وبابه‌ته. به‌و واتایه‌ی گوتاری سیاسی كوردی بیری نه‌بێت له‌هه‌وه‌سی
ده‌سه‌ڵاتداریه‌ت‌و شه‌ڕی كورسی، له‌مپه‌رێك هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاكڕه‌ویه‌ی
كه واده‌كات سیاسه‌ت ئه‌وكه‌سه پێناسه‌ی بكات كه له‌سه‌ر كورسییه، به‌ڕاده‌یه‌ك
ئه‌م پاندیه به‌كورسیه‌وه وابكات كه جارێكی ته‌نانه‌ت ئۆپۆزسیۆنیش له‌ناو هه‌مان
سیستمدا بێته‌كایه‌و، سیاسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حوكم به‌ڕاده‌یه‌ك نائومێدبن كه هه‌موشت
له‌وه‌رگرتنی ئه‌وكورسیه‌داببینن، به‌م شێوه‌یه‌ش سه‌رله‌نوێ له‌جیاتی (سیاسه‌تێكی
سستماتیك) سیاسه‌ت هه‌مو شتێك له‌چوارچێوه‌ی سیستمێكی دروستكراودا به‌رهه‌م
بهێنێته‌وه، به‌و شێوه‌ی قۆرخی كورسی حوكم بكات. سیستمێك كه وڵاتانی عه‌ره‌بی
ترۆپكی داهێنان كردوه له‌دروستكردنیدا، كاتێك ته‌نانه‌ت بواره‌كانی به‌هره‌مه‌ندی‌و
داهێنانیش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌وسیستمه‌دا، به‌پێودانگه‌كانی هونه‌رمه‌ند دروست ده‌كات،
یاخود شكۆبه‌ئاستی سفری نوسه‌رێكی ده‌دات‌و له‌به‌رامبه‌ردا نوسه‌رێك، یان
داهێنه‌ری مه‌زن فه‌رامۆش ده‌كات.
هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی حوكم ئۆپۆزسیۆن‌و سیاسه‌تكردنیش قۆرخی ئه‌وانه‌بێت كه ده‌وری
كورسیه‌كه ده‌ده‌ن، به‌م حوكمه‌ش كورسی وابكات كه سیاسه‌ت له‌وشوێنه‌وه‌و سكه‌یه‌كه
بۆ ئه‌وه‌ی وارگۆنی سیاسه‌تی كوردی، له‌واقعی كوردیه‌وه نزیك‌و بریتی نه‌بێت
له‌شۆفێره‌كه، یان له‌چه‌ند كه‌سێك كه وارگۆنه‌كه ده‌بزوێنن، بۆدژایه‌تی سیاسه‌تی
ره‌سمیش نیه، نه‌بۆئه‌وه‌شه ئه‌وه‌ی له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆندایه خۆی وه‌كو
راستی ته‌واو سه‌یربكات‌و لێره‌دا ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌وانه عه‌ره‌بیه‌ی له‌سه‌ره‌تادا
ئاماژه‌مان پێداوه. سه‌رنج بۆ ئه‌و بارودۆخه راده‌كێشین كه به‌رجه‌سته‌و زیندوی
رۆژگارێكه، كه عیراق چه‌ند ساڵێكه چۆته یانه‌ی دیموكراسیه‌وه، خودی ئه‌مه‌ریكایش
ئابونه‌ی ئه‌ندامیه‌تی بۆداوه.
ته‌نها شتێكیش واده‌كات كه ئێمه لایه‌نگری عیراقی دیموكراسیبین ئه‌وه‌یه، كه
به‌لای كه‌مه‌وه، سه‌رجه‌م مافه نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بۆ كورد سه‌لماندبێت.
نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و مافه تاكه ماف‌و تاكه ویستی مرۆڤی ئێمه‌یه، به‌ڵكوله‌به‌ر
ئه‌و راستیه‌ی جومگه‌ی دیموكراسی له‌عیراقدا، به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراقی
له‌سه‌ر دروستبوه‌و به‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌مه‌وبه‌ر بینیومانه‌وه له‌ئێستایشدا
هه‌یه، به‌ته‌نها مه‌سه‌له‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌و ناسنامه‌نی نیشتمانی
كوردستانیه. دیموكراسی ئه‌گه‌ر بریتیبێت له‌وه‌ی توركیای دیموكراس له‌به‌رده‌رگای
ئه‌وروپادا، به‌هاونیشتمانیه‌كانمانی ره‌واده‌بینێت، هه‌قه بۆ ئێمه مه‌ترسیبێت
ئه‌گه‌ر مافه‌كانمان زامننه‌كات، به‌لای كه‌مه‌وه، له‌مه‌وبه‌ر هاوكاری ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌بوه(ئه‌وه
ئه‌گه‌ر هه‌بوبێت) له‌به‌رئه‌وه بوه دژبه‌دیكتاتۆرێك ده‌وستین‌و جه‌نگاوه‌ری
دیموكراسخوازین، سبه‌ینێ كه دژی وڵاتێكی دیموكراسی راوه‌ستاین، نه‌ك له‌كه‌نداوی
فارسی‌و له‌ژینگه‌یه‌كی عه‌ره‌بیدا، به‌ڵكو، له‌به‌رده‌م ده‌رگای ئه‌وروپاو له‌ناو
دڵ له‌هه‌ناوی ئه‌مه‌ریكایشدا، وه‌ك جه‌نگاوه‌ری دژ به‌دیموكراسی وێنامان ده‌كه‌ن‌و
ده‌مانخه‌نه لیستی ره‌شی تیرۆره‌وه، ئه‌وسا گه‌شبینیمان له‌زینداندا كۆتای دێت،
جادیواری ره‌قی ئه‌بوغرێب، ته‌لبه‌ندی كه‌ندوای گۆنتانامۆ، یان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
سنوری داخراوی زیندان، دیواره‌كانی توێی ئاو بێت (وه‌ك ئیمراڵی، زیندان هه‌ر
زیندانه‌و ئه‌وه‌ی به‌ئازدی نه‌كرێت، له‌یه‌خسیری دا، هه‌رناكرێت؟) جارێكی تر
بۆ كورتكردنه‌وه‌ی رێگا‌و گه‌یاندی په‌یامه‌كه ئه‌و په‌نده دوباره‌ده‌كه مه‌وه
كه سه‌باره‌ت به‌جوله‌كه‌یه.
له‌سه‌روبه‌ندی شۆرشی فه‌ره‌نسایی دا سه‌باره‌ت به‌جوله‌كه بانگێك دراكه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی
ده‌یوت: "پێویسته جوله‌كه وه‌كو مرۆڤ هه‌مو شتێكیان هه‌بێت، به‌ڵام
وه‌كونه‌ته‌وه هیچ شتێكیان نه‌بێت" له‌دڵی ئه‌وروپادا، جوله‌كه وه‌كومرۆڤ
مافیان زه‌وتده‌كرا، ده‌بونه قاره‌مانی تراژیدیای ره‌شه‌كوژی‌و له‌فڕندا ده‌سوتێنران‌و
به‌گازی ژه‌هراوی قه‌ڵاچۆده‌كران.
له‌ترۆپكی قۆناغی سیستمی باوی نه‌ته‌وایه‌تی‌و بره‌وی شوناسه جیاوازه‌كان،
له‌دڵی ئه‌وروپادا، جوله‌كه وه‌كومرۆڤ كه مترین مافیان پێ ره‌وا نه‌ده‌بینرا،
به‌ڵام كه وه‌ك نه‌ته‌وه شوناسه‌كه یان له‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكدا به‌رجه‌سته‌بو،
ئێستا مافی خه‌ڵكی تر ئه‌وقی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه‌یه‌و، هه‌رئه‌وانیشن
كه نه‌ك چاوه‌ڕوانی خه‌ڵات‌و به‌راتی كه‌مۆكه مافێكی مرۆیی ناكه‌ن، به‌ڵكو
سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌ی وه‌كو ئه‌مه‌ریكا، به‌ئاڕاسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیاندا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
بێهوده‌یه وڵاتێك رێزله‌ملیۆنان نه‌گرێت، رێزله‌تاكه كه سه‌كانی بگرێت؟ ئه‌مه‌یه
ئه‌و ته‌وه‌ره‌ی كه ده‌مان گێڕێته‌وه بۆناوتایبه‌تمه‌ندیه‌كانی واقع، كه هه‌ركاتێك‌و
له‌هه‌ر شوێن‌و ساتێكیشدا سیاسه‌ت تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی فه‌رامۆش كردبێت، كاره‌ساتی
به‌دوادا هاتوه.
ته‌نانه‌ت ئه‌وتێزه‌ی بانگی بۆ شوناسێكی جیهانی بۆ گشت مرۆڤه‌كان ده‌داو لایه‌نگری
حكومه‌تێكی جیهانی بوه‌و چاوی له‌ئاشتیه‌كی به‌رده‌وام‌و هاوسه‌نگی مافی
مرۆڤه‌كان بوه، ئه‌وئاڕاسته‌یه‌ی له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه بره‌وی
پێدراوه‌و له‌به‌رهه‌م‌و نوسراوه‌كانی (دانتی، ئیمانوئیل كانت، سانت سایمون،
پاشانیش فیكتور هیگۆو ئه‌ندرۆكارۆنجی‌و... هتد) ره‌نگی داوه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌نیه
مرۆڤه‌كان یه‌كسان‌و مافه‌كانیشیان هاوسه‌نگ وه‌كویه‌ك سه‌یرده‌كات‌و شوناسی
مرۆڤبون به‌سه‌رجه‌می مرۆڤه‌كاندا ده‌دات‌و چونیه‌ك پێناسه‌یان ده‌كات. بگره به‌شێكی
زۆری گوزارشتكردن له‌چه‌مكی حكومه‌تی جیهانی‌و حكومه‌تی هه‌مو مرۆڤه‌كان
ستراتیجێك بوه بۆ یه‌ك شوناس. بگره سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م جۆره‌بیركردنه‌وه‌یه،
له‌لای زۆربه‌ی بیرمه‌نده‌كانی مه‌به‌سته‌كه‌ی، به‌وجۆره‌نه‌بوه، كه پاشان
شرۆڤه‌ی بۆكراوه‌و بونیادی تری له‌سه‌ر هه‌ڵچنراوه. به‌ڵگه‌نه‌ویستیشه كه ئه‌م
خه‌ونه، سه‌رخستن‌و گێڕانه‌وه‌ی باڵاده‌ستی ئاینی مه‌سیحی له‌پشته‌وه بوه.
بێگومان به‌جیاوازی له‌نێوان به‌رهه‌مێكی وه‌كو( پرۆژه‌ی ئاشتیه‌كی هه‌میشه‌یی
) ئیمانویل كانت، له‌گه‌ڵ، به‌رهه‌می كه‌سێكی وه‌كو سانت سیموندا، جیاوازی ئه‌میش
له‌شاكارێكی وه‌كو رۆمانی (بێنه‌وایانی) ڤیكتۆر هیگۆ، كه له‌ده‌روازه‌ی
مرۆڤایه‌تیه‌وه، له‌سۆنگه‌ی ئازاره‌كانی مرۆڤه‌وه، به‌ره‌و سه‌رخستنی
شوناسێكمان ده‌بات، كه ئاینی مه‌سیحیه. به‌دیوه‌كه‌ی تریشیدا، ئه‌گه‌ر نمونه‌ی
باڵای به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م ئاڕاسته‌یه، له‌سه‌رئاستی جیهان، پێكهاته‌ی رێكخراوی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، یه‌كێتیی ئه‌وروپا (كه له‌رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
سه‌ركه‌وتوتره)، هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئاستێك مرۆڤ به‌شوناسی مرۆڤبونیه‌وه
بناسرێته‌وه وه‌كو مرۆڤ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدابكرێت. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌رشتێكیش،
گرێدانی دیموكراسی به‌م سیستمه‌وه، مه‌رجی یه‌كه‌می دژایه‌تیكردنی شوناسی
پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی‌و ئیتنیه‌كان نیه.
ئه‌وده‌نگه‌ی به‌ناوی دیموكراسیه‌وه دوا له‌ئێمه‌ده‌كات ده‌ستبه‌رداری شوناسبین،
هیچ جیاوازنیه له‌وده‌نگانه‌ی كه له‌مه‌وبه‌ر به‌ناوی ئیسلامه‌وه، هه‌مان
دوایان ده‌كرد، یان به‌ناوی خه‌باتی چینایه‌تیه‌وه، شوناسی كوردیان ده‌دڕاند.
له‌ئه‌ستانه‌ی پایته‌ختی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی دا، توركایه‌تی وه‌كو موقه‌ده‌س
به‌های په‌یداده‌كرد، له‌كوێره‌دێی بناری دوره‌ده‌ستی كوردستان مناڵیان به‌وه‌لائی
ئیسلامی ئیمبراتۆریه‌ت په‌روه‌رده‌ده‌كرد. روس نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست‌و به‌هێزو
باڵاده‌ستی شوره‌وی بون‌و ئه‌ده‌ب‌و زمانیان له‌دنیای سورڕه‌نگدا بره‌و پێده‌داو،
هێندێك له‌كۆمۆنیسته‌كانی ئێمه‌ش، كوردبونیان به‌كۆنه‌پارێزی‌و نه‌زانی داده‌نا.
ئه‌گه‌ر گرفتی شوناسمان نیه‌و له‌وه‌دا پێشی ئه‌وروپامان داوه‌ته‌وه، چیمان ده‌وێت‌و
ئه‌م شه‌ڕه له‌سه‌رچیه؟ ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بی سونه‌و عه‌ره‌بی شیعه به‌رله‌عیراق‌و
دیموكراسی، هه‌ریه‌كه ئامانجی خۆی هه‌بێت، له‌پێناوی چیدایه‌كورد له‌وان زیاتر
عیراقی تر بێت، ئه‌وه‌نده‌ش دیموكراسی بێت، كه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان لێی
قبوڵبكه‌ن له‌عیراقدا هێندێك له‌مافه‌كانیشی هه‌بێت، ئه‌و هه‌رپه‌رۆشی عیراقبێت‌و
كه‌چی ئه‌وپه‌رۆشیه‌شی به‌زیاده‌ڕۆیی‌و گومانه‌وه بۆله‌قه‌ڵه‌م بدرێت؟
باشتره بڵێین سیاسه‌ت له‌لای ئێمه دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌رپێی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات،
چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی‌و زیانی دیاری كراونیه، پابه‌ندی ستراتیجێكی تایبه‌تی
كوردی نیه، عه‌هدوپه‌یمانێكی نیشتمانی نه‌یبه‌ستۆته‌وه، زاره‌كیه‌و نوسراونیه
ئه‌وه‌نده‌ی قسه‌كردنیشه كردارنیه. چه‌قی هه‌ڵسوران‌و بزواتیشی ته‌نها ده‌سه
ڵات‌و كورسیه. له‌هه‌مو ترسناكتریش ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌ت له‌وڵاتی ئێمه‌دا، بۆی
نیه ئارابێت‌و بگره به‌سیاسه‌تكردنیش له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، ئه‌گه‌ر نه‌بێته به‌شێك
له‌وگه‌مه‌یه‌ی كه وه‌كو دوانه‌ی ره‌ش‌و سپی‌و خێروشه‌ڕ دابه‌شده‌كرێت، به‌واتایه‌ك
سیاسه‌ت به‌وه‌ده‌ناسرێته‌وه، كه ده‌رفه‌تی به‌شداریكردن ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رتاپاوكوێرانه
له‌گه‌ڵمدا نه‌بیت، ئه‌واسه‌رتاپا‌و هه‌رهه‌ڵوێستێكت هه‌بێت هه‌ردوژمنمی.
له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌یه سه‌رنج بۆ وانه‌یه‌ك راده‌كێشین، كه به‌كوردی زۆر
دوباره‌مان كردۆته‌وه، شرۆڤه‌و كۆڵینی قوڵاییه‌كانیمان كردوه‌له‌سه‌ری راوه‌ستاوین،
به‌ڵام به‌كوردی بێهوده‌بوه، به‌ڵكو
كاتێك له‌سه‌ر زه‌مینی واقع به‌رجه‌سته ده‌بێت، وانه‌كه به‌عه‌ره‌بیه‌كه‌ی ئه‌رزشی
هه‌بێت.
جابڕوانه ئه‌م هه‌مو واتایه‌ی وانه‌كه:
¯ ئه‌وانه‌ی كورد پرۆتۆكۆڵی عیراقی دوای به‌عسی له‌گه‌ڵدا مۆركردوه، ئێستا‌وه‌ك
خۆیان نه‌ماون. هێندێكیان پێكهاته‌كانیان گۆڕدراوه‌و هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. یان كه
سانی كاریگه‌رو‌و سه‌ركرده‌كانیان، به‌نمونه‌ی سه‌یدعه‌زیزحه‌كیمی تێدایه، كه
دنیای فانی جێهێشتوه، یان كه‌سانی وه‌ك عه‌لاوی كه له‌مێژه خۆی له‌كورد
دزیوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای نازكێشانی زۆریش ئاوڕی نه‌داوه‌ته‌وه. نمونه‌ی وه‌كو
حیزبی ده‌عوه‌ش هه‌یه، كه ئه‌وسه‌رده‌مه دو باڵبوه، ئێستا ئیبراهیم جه‌عفه‌ری‌و
نوری مالكیش به‌ره‌ی خۆیان لێ جیاكردۆته‌وه‌و هێزی نویان دروستكردوه.
¯ سونه‌كانی كه له‌سه‌ره‌تادا رۆڵیان نه‌بوه، ئێستا هاتونه‌ته‌مه‌یدان‌و هه‌نگاوی
گه‌وره‌یان ناوه، بگره هێندێك ره‌وتی شیعه‌گه‌ری وه‌كوئه‌وه‌ی مالكیشیان
بارگاوی كردوه. چاویشیان له‌پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراقه. ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌كه
وه‌كو ئه‌وه‌ی كورسیه‌كه‌ی سه‌رۆك موڵكی خۆیانبێت، تاریق ئه‌لهاشمی، هه‌وڵی
داوه به‌شێوازی جۆراوجۆر پێگه‌ی سه‌ره‌ككۆماربه‌هێزبكات. مه‌رسومی گۆڕین‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی
پله‌سه‌ربازیه‌كان به‌وشێوه‌یه‌ی له‌ده‌ستی سه‌رۆكدابێت، كه مترین ئاماژه‌یه.
¯ راسته شیعه‌كان به‌یه‌كگرتوی نه‌ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام دابه‌شبونه‌كانیان،
ململانێی ناوخۆیی، پێڕه‌وی ته‌قلیدی مه‌رجه‌عی جیاواز، ململانێ ژێربه‌ژێری‌و
ته‌ماعی شوێنه‌كه‌ی سیستانی، جگه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی زۆری گۆڕه‌پانی سیاسی
عیراق ویستی كورسی ده‌سه ڵاتداری، هه‌مو ئه‌مانه‌و زیاتریشه، به‌ڵام دابه‌شبونی
شیعه‌كان‌و لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی ماڵی یه‌كگرتوی شیعه، مه‌رج نیه به‌رژه‌وه‌ندی
كوردی تیابێت.
¯ ئه‌گه‌رنه‌ڵێین به‌شێكی هه‌ڵوه‌شانی په‌یوه‌ندیه شیعه‌كان به‌لای سونه‌شدا
چوه، له‌ژێركاریگه‌ری ئه‌و كلتوره به‌عسیانه‌یه‌ی كه چه‌ندین نه‌وه‌ی پێپه‌روه‌رده‌كراوه،
كه‌وتۆته گیرفانی ناحه‌زانی كورده‌وه. به‌تایبه‌ت كه چمكه كانی مه‌ركه زیه‌ت‌و
هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتو، توندوتۆڵی ده‌زگائه‌منیه‌كان، ئینزباتی
شاروناوچه جیاجیاكان‌و.. هتد، بۆته كلتورێك‌و ده‌یان ساله‌خه‌ڵكی پێگۆشكراوه.
مالكیش كه به‌پێ یاسای كۆنی سه‌رده‌می به‌عس هه‌موده‌سه ڵاتێكی هه‌یه،
سودێكی زۆری له‌پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرتوه، هاوكاری صه‌حوه‌و ئیسناده‌كان‌و چه‌كداركردن‌و
پاره‌به‌خشین به‌عه‌شایه‌ره‌كان پێگه‌ی بۆدروستكردوه، پرۆسه‌ی سه‌پاندنی یاساشی
كردوه به‌ستراتیژێك بۆ راگرتنی ئه‌و كلتوره‌ی باسی لێوه‌كرا.
¯ هه‌مو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه، هێزی رێكخراوێكی وه‌هایان به‌مالكی به‌خشیوه،
خۆی چاوه‌ڕوانی نه‌بوه. نه‌ك ئه‌وده‌مه‌ی كه په‌ناهه‌نده‌ی شام بو له‌نزیكی
سه‌یده‌زه‌ینه‌ب ته‌سبیحی ده‌فرۆشت، به‌ڵكو كاتێك كه جه‌عفه‌ریش له‌سه‌ركورسی سه‌رۆكایه‌تی
حكومه‌ت دانیشت، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ئێستانه‌بوه.
¯ مالكی له‌سه‌رلیستی ئیتلافی شیعه بۆته سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌ڵام بۆ نفوزی
سیاسی خۆی، به‌پێچه‌وانه‌ی یاسای ریشه‌كێشكردنی به‌عسه‌وه، (كه كوردوشیعه
له‌دانوستاندا‌و له‌به‌رامبه‌ر مه‌رجی سیاسی تردا، قبوڵیانكرد ببێته یاسایه‌كی
نه‌رمتر به‌ناوی داد‌و لێپرسینه‌وه) ژماره‌یه‌كی زۆری له‌به‌عسیه‌كان گێڕاوه‌ته‌وه،
به‌رپرسی گه‌وره‌ی له‌پۆستی تایبه‌تدا داناوه.
¯ مالكی، عه‌شایه‌ری سونه‌ی لایه‌نگری ته‌قلیدی به‌عسی چه‌كدار كردوه.
چاوپۆشی له‌ده‌زگائه‌منیه‌كان كردوه. به‌هه‌زاران ئه‌فسه‌روپله‌داری به‌عسی
گێڕاوه‌ته‌وه بۆ ناوسوپاو راسته‌وخۆش كردونیه‌ته به‌رپرسی پێكهاته‌ی گه‌وره‌ی
سوپای عیراق، به‌ڕاده‌یه‌ك سیمای به‌عسیانه‌ی سوپا له‌عیراقدا خه‌ریكه وه‌ك
دیارده‌ی سیاسی مه‌ترسیداری لێدێت.
¯ مالكی به‌به‌ردێك له‌دونیشانی داوه، له‌لایه‌ك عه‌شایه‌ری ناوچه به‌عه‌ره‌بكراوه‌كانی
سه‌رده‌می به‌عسی به‌لای خۆیدا راكێشاوه‌و، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌فسه‌رو پله‌دارانی
به‌عسی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆهه‌مان ئه‌وپێكهاته نوێیانه‌ی سوپای عیراق، كه له‌وه‌و
به‌ر، له‌خانه‌قین‌و كه‌ركوك‌و ناوچه‌كورد زه‌مینه‌كانی تردا، سه‌ربازی ملهوڕی
سوپای ته‌عریبی به‌عسبون. به‌مه‌ش له‌لایه‌ك ته‌وقی فشاری له‌سه‌ر كورد ته‌سكتركردۆته‌وه،
له‌لایه‌كی تریشه‌وه عه‌ره‌بی سونه‌مه‌زهه‌بی به‌عسپه‌روه‌ری رازی كردوه. له‌به‌رامبه‌ریشداسونه‌كان
له‌زۆرهه‌ڵوێستی دژبه‌كورددا به‌ڕاده‌یه‌ك پشتیوانی مالكی‌و ئیتلافی شیعه‌یان
كردوه كه حسابیان بۆعومه‌روعه‌لی نه‌كردوه.
¯ په‌ره‌سه‌ندنی بزوتنه‌وه‌ی شیعه‌گه‌ری، حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن، بوژانه‌وه‌ی
تاڵیبان له‌سنوری پاكستان‌و ئه فغانستاندا، دوباره زامنكردنی پۆستی سه‌رۆكۆمار
بۆ موحافزكارانی ئێران به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، جارێكی ترله‌به‌رژه‌وه‌ندی
وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و میسر‌و سعودیه‌دابوه، كاتێك ئه‌مه‌ریكا به‌ناچاری‌و بۆ
جارێكی تر نازیكێشاون‌و له‌گۆڕه‌پانی عیراقدا، جڵه‌وی بۆ ئه‌سپی به‌رژه‌وه‌ندی
عه‌ره‌بی سونه شلتركردوه‌و، له‌هێندێك مه‌سه‌له‌ی ستراتیژیشدائه‌م هه‌ڵوێسته،
به‌تایبه‌ت له‌هۆبه‌گرنگه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا، كاریگه‌ری
خراپی له‌سه‌ر حاڵی كورد دروستكردوه.
ده‌شێت، چارمان نه‌بوبێت له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كوردستانیه‌كاندا باوه‌ڕ
به‌عیراقێكی دیموكراسی بهێنین، ده‌شێت چاوپۆشی له‌و راستیه‌ش بكه‌ین كه دامه‌زراوه‌ی
سه‌رپێیی سیاسی كوردی، كه‌مترین بایه‌خی به‌لێكدانه‌وه‌و روانینی كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی
خۆی نه‌داوه، به‌ڵام فه‌رامۆشیشی نه‌كردون له‌وه‌دا كه به‌ناحه‌زودوژمن له‌قه‌ڵمیان
بدات. ده‌شێ‌و ده‌شێ، ئه‌وه‌شی كه له‌هیچ شوێنێكیش ناشێت، له‌وڵاتی ئێمه‌دا
وه‌كوڕاستی بێگه‌ردو خه‌وش له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
بۆئه‌وه‌ی ده‌رگا به‌ڕوی موزایه‌ده‌ی سیاسی دادابخه‌ین، ئه‌بێت خۆمان ته‌فره‌نه‌ده‌ین،
به‌وه‌ی كه برای عه‌ره‌بی چاوڕه‌شمان، باوه‌ڕی به‌وه‌نیه‌كه ئێمه باوه‌ڕمان
پێیه‌تی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه به‌موڵكی تایبه‌تی خۆی ده‌زانێت‌و پێچه‌وانه‌ی
هه‌رپرۆتۆكۆڵێكیشه كه سه‌باره‌ت به‌دیموكراسی‌و عیراقی نوێ مۆركراوه، كاربۆ
باوه‌ڕو شوناسی خۆی ده‌كات‌و له‌پێشه‌نگیشدایه. ئه‌مه‌ش واقعه‌و بیانوی شه‌ڕنیه،
وانه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، كه له‌م واقعه تاڵترهه‌یه، جا چاوه‌ڕوانی بین، یان
خۆمانی بۆسازبده‌ین؟
وه ڵامه‌كه عه‌هدو په‌یمانێكی تره، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه په‌یمان شكێنی بوه.