له مامۆستا صه‌لاحه‌وه بۆ عه‌لی
باپیر
2-2
له خه‌ونی ده‌روێشییه‌وه بۆ بیركردنه‌وه له ئه‌ماره‌ت:
له ژماره‌ی پێشودا باسمان له‌وه‌كرد كه مامۆستا عه‌لی باپیر بێئه‌وه‌ی كه‌س به‌دویدا
بنێرێت خۆی ده‌چێته سنه و له‌ماڵی مامۆستا مه‌لا عوسماندا ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر-د.خ-
هاتۆته خه‌وی و پێی گوتووه ببێته بزووتنه‌وه‌و به‌یعه‌ت به مه‌لاعوسمان بدات..
ئه‌وانیش تفاقی دروستكردنی هێزی حه‌مزه‌یان ده‌ده‌نێ و هێنده‌ی نه‌برد
به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو چاوه‌ڕوانكراوه‌كان به پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی روباری
بزووتنه‌وه كه‌وته كاركردن و له هه‌نگاوی یه‌كه‌میشدا دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی
راگه‌یاندن بوو كه ئیشیان ته‌نها و ته‌نها چاپكردنی بیروبۆچوونه‌كانی خۆی بوون
و به نامیلكه‌یه‌ك و به چاپێكی ده‌ستییه‌وه هاته مه‌یدانه‌كه‌و له هه‌موو
بواره‌كاندا خووی دایه فه‌توادان و به‌ناوی شه‌رعه‌وه قسه‌كردن ئه‌وه‌ش له
كاتێكدابوو كه هێشتا ریش و سمێڵی پڕنه‌بووبوونه‌وه‌و مامۆستا شێخ صدیقی سه‌رگه‌تی
پێی ده‌گوت: ئێمه به فه‌قێی خۆمان وه‌رت ناگرین، به‌ڵام په‌یدابوونی چه‌ند شه‌ڕێك
له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و حكومه‌تی عێراقی ئه‌وسا زوو زوو ناچاریان ده‌كرد بگه‌ڕێته‌وه
بۆ سه‌ركردایه‌تی و له‌وێوه بڕیاره‌كان وه‌ربگرێت و له‌وێشه‌وه ده‌رده‌كه‌وت كه
ته‌مه‌ن و ئه‌زموون و مێژووی كاركردنی هێشتا مابووی بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی كه
شان له‌شانی بنه‌ماڵه‌ی عه‌بدولعه‌زیز بدات. نه‌ناسراوییه‌كه‌شی خه‌می سه‌روو
خه‌مه‌كانی تر بوون.
به‌ڵام خولیای كه‌سی یه‌كه‌م بوون وه‌ك مامۆستا عه‌لی باپیر له چاوپێكه‌وتنه‌كانی
خۆیدا ئاماژه‌ی پێداوه و له -كتێبی ئه‌شكه‌نجه‌وزیندان-یشدا جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه،
هه‌ر له‌منداڵی و دروستكردنی تیپی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یانه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا خوڕیویه‌تی
و له هه‌ر جێگه‌یه‌ك سه‌رۆك تیپ نه‌بووبێت نه‌یكردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش -مامۆستا
حه‌سه‌ن بابه‌كر- وه‌ك شایه‌ت وه‌رده‌گرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و شایه‌ته به‌رده‌وام
له‌گه‌ڵیدا بووه‌و به‌رده‌وامیش له‌ژێر ده‌ستی ئه‌مدا كاریكردووه. هه‌ر بۆیه به‌مردنی
مامۆستا مه‌لا عوسمان له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی رابوردوودا هه‌لێكی زێڕین بوو بۆ
ئه‌وه‌ی كه مانایه‌كی تر ببه‌خشێته‌وه به خه‌ونه‌كه‌ی و به كرده‌وه بڵێت:
من خه‌ونم به مامۆستا مه‌لا عوسمانه‌وه دیوه نه‌ك مامۆستا مه‌لا عه‌لی، هه‌ر
بۆیه خولیای ئه‌میرایه‌تی به ستایلێكی نوێ و به شێواز و ناوی تازه‌وه دێته
گۆڕێ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێگای زۆر گیراوه‌ته به‌ر و هه‌لو مه‌رجه‌كانیش هه‌ندێكجار
له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا بوون و هه‌ندێكجاریش له دژی. به‌ڵام له ئه‌نجامی
خولانه‌وه‌ی زه‌مه‌ن و گۆرانكارییه‌كان و گه‌وره‌تر بوونی خولیاكان، هاوكێشه‌كان
پێچه‌وانه بوونه‌وه‌و هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانویست ئه‌و شه‌ڕه به
مامۆستا عه‌لی باپیر بكه‌ن و به فه‌قێی خۆیان رایان نه‌ده‌گرت، بوونه فه‌قێی
به‌رده‌ستی و ئه‌و ئیشی بۆ ده‌دۆزینه‌وه‌و به راسته‌قینه‌یی بۆیان ده‌ركه‌وت كه
هه‌م خۆیان پێیان نه‌ماوه له پۆستی سه‌ركرده‌بووندا به‌رده‌وامی به‌كاره‌كانیان
بده‌ن و هه‌م بۆشیانده‌ركه‌وت كه ئه‌و گه‌نجه‌ی به‌ته‌ما بوون وه‌ك واجیهه‌و ده‌ركه‌وته‌ی
خۆیان به‌كاری بهێنن له راستیدا له‌مان به‌تواناتر و وریاتره و ئه‌و كاتانه‌ش
تۆپی ده‌كه‌وێت به‌رده‌ست باشتر له‌وان یاری پێده‌كات. ئاشكرا تریشیان مامۆستا
شێخ موحه‌مه‌دی به‌رزنجی بوو كه هه‌موو جارێك به كاك عه‌لی باپیر بانگی ده‌كرد
و ده‌یگوت به ئه‌ندازه‌ی سه‌باحی كوڕم توانا‌و شاره‌زایی نییه، كه‌چی ئه‌وه‌نده‌ی
نه‌برد بووه سه‌ركردایه‌تی و دواتر هه‌ڵكشا به‌ره‌و مه‌كته‌بی سیاسی و كردیانه
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستن و له‌وێش كه‌وته شانه‌خڕێ و ململانێ، كۆكردنه‌وه‌ی
هێزه‌كان، دروستكردنی رایه‌ڵه‌ی رێكخستنی تایبه‌ت-له‌ناو مه‌كته‌بی رێكخستن-دا،
په‌نادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌لای سه‌ركردایه‌تی خوازراو نه‌بوون، جگه له‌مانه‌ش
چه‌ندین هۆكاری تر هه‌بوون كه هاوكاری ئاشكرا‌و نائاشكرایی مامۆستا عه‌لی
باپیریان ده‌كرد و له دیارترینیشیان-ئێران و یه‌كێتی- بوون، ئه‌وكاتانه‌ی كه
بزووتنه‌وه به بێئاگایانه هه‌ستیارترین مه‌كته‌بی دابوویه ده‌ستی -ئه‌و گه‌نجه‌ی
كه رۆژێك له رۆژان له كاری رێكخستندا كاری نه‌كردبوو- ئیتر شه‌رعیه‌تیان به‌خشییه
كۆبوونه‌وه دیار و نادیاره‌كان، بڕیاردرا له سه‌ر هه‌نگاوه جۆراوجۆره‌كانی و به
ناچاریش ده‌بوو قه‌بووڵی بكه‌ن. لێره‌وه په‌یوه‌ندییه ژێر به‌ژێرییه‌كان و كردنه‌وه‌ی
خولی راهێنانی جۆراوجۆر، وه‌رگرتنی پاره‌و پیتاك بوونه دیارده‌یه‌كی تازه‌ی
نێو رێكخستنه‌كانی بزووتنه‌وه و ئه‌و كاتانه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی له‌گه‌ڵ پارتی
ڕێكده‌كه‌وت مامۆستا عه‌لی باپیر له رێگه‌ی كاك كۆسره‌ت و باڵه جیاوه‌زه‌كانی
ئه‌و كاتانه‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌وته رایه‌ڵه‌دروستكردن و له هه‌ر یه‌كه‌شیان وه‌رگرتنی
پاره ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی رێكه‌وتنه‌كان بوو، هه‌ربۆیه دڵه‌راوكێ و نائارامی ده‌كه‌وته
نێوان بزووتنه‌وه له لایه‌ك و هه‌ردوو لایه‌نی به‌رامبه‌ری، له‌گه‌ڵ كۆماری
ئیسلامی ئێرانیشدا ئه‌وكاتانه‌ی كه مامۆستا مه‌لا عه‌لی رابه‌ری گشتی نه‌یده‌توانی
پێ بخاته نێو خاكه‌كه‌یان ئه‌ندامه‌كانی رێكخستن له -تاران و قوم- خولیان بۆ ده‌كرایه‌وه،
ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه بۆ بینینی خول ره‌وانه‌ی ئێران كرابوون له هه‌ڵه‌بجه‌و
له‌بنده‌ستی ماڵی مامۆستا مه‌لا عه‌لییه‌وه كاره‌كانیان بۆ ئه‌نجام ده‌درا.
بۆ ئه‌وه‌ی وردتر خاڵ بخه‌ینه سه‌ر پیته‌كان ده‌بێت وردتر له هه‌ڵكشانی عه‌لی
باپیر‌و داكشانی بنه‌ماڵه‌ی عه‌بدولعه‌زیز بكۆڵینه‌وه:
ته‌مه‌ن:
ته‌مه‌نی بنه‌ماڵه‌ی عه‌بدولعه‌زیز له رووی ساڵه‌وه چه‌ند ئه‌وه‌نه‌ی ته‌مه‌نی
-باپیر- ده‌بوو، هه‌ریه‌كه‌یان بگریت له‌و گه‌وره‌تربوون، ته‌مه‌نی ئه‌و له‌گه‌ڵ
یه‌كێك له كوڕه‌كانی مامۆستا مه‌لا عه‌لی وه‌ك یه‌كتر بوون، ئه‌م بچكۆله بوون و
ته‌مه‌ن كه‌مییه‌ی بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك ئیجابیه‌تی باش بێنێته‌كایه‌و
زۆرینه‌ی خه‌ڵكی بزووتنه‌وه له ده‌روی خۆی كۆبكاته‌وه، چونكه له‌لایه‌ك بنه‌ماڵه
ده‌یانویست كاره‌كان هه‌ر له به‌رده‌ستی خۆیان بێت و یاسای بنه‌ماڵه‌چێتی و
كوێخایه‌تی بێت و خه‌ڵكی نێو ئه‌و حیزبه‌ش وه‌ك خزمه‌تكارو كاره‌كه‌ر ته‌ماشا بكه‌ن
و كه‌سیش پێیان نه‌ڵێت پشتی چاوانتان برۆیه! نه‌یانده‌توانی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی
خولیاوخواسته‌كانی خه‌ڵكه‌كه‌یان بن، ئه‌وان ته‌مه‌نیان به‌ره‌و كۆتایی ده‌رۆشت و
ئه‌میش تازه ده‌رگاكانی ئومێد و هه‌ڵكشانی لێده‌كرایه‌وه. هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی
گه‌نجه‌كان له‌وان ده‌ته‌كینه‌وه‌له‌و كۆده‌بوونه‌وه.
راگه‌یاندن:
راگه‌یاندن هه‌میشه رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له گه‌وره‌كردن و بچووك كردنه‌وه‌ی
كه‌س و لایه‌نه‌كاندا، ئه‌وكاتانه‌ی كه لایه‌نه‌كان بۆ لاوازكردنی بزووتنه‌وه
كه‌وتبوونه‌كار، مامۆستا عه‌لی باپیریش له‌و بواره‌دا كاره‌كانی ده‌كرد و به
بڕوای خۆیشی به‌و شێوه‌یه(خێری ئیسلام و موسڵمانانی تێدایه!)، هه‌ر ساته
ناساتێ له سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه سه‌رانسه‌رییه‌كانی كوردستان ده‌رده‌كه‌وت و
بنه‌ماڵه‌ش ته‌نها له ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی خۆیانه‌وه ده‌رده‌كه‌وتن كه سنووری هه‌ڵه‌بجه‌ی
تازه‌و سیدصادقی تێنه‌ده‌په‌ڕاند!! هه‌ر بۆیه ناوی ئه‌و وه‌ك ناوێكی دیار ده‌ركه‌وت،
جگه له‌وه‌ش هه‌ر تاونه‌تاوێك له‌سه‌ر یه‌كێك له بواره جیاوازییه‌كان رێنمایی و
كتێب و نامیلكه‌و بلاَوكراوه‌ی ده‌رده‌كرد و له نێو خه‌ڵكی ناوبزووتنه‌وه‌دا
بڵاوی ده‌كرده‌وه، ئه‌مانه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وه‌ك كه‌سێكی دیاری ده‌ربكه‌وێت
و ئه‌وانیش هه‌ر خه‌ریكی شتی لابه‌لاو په‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و بوون و به‌مانیه‌كی
تر ئه‌و بوو به ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی و ئه‌مانیش به دوای پووچ كردنه‌وه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
ئه‌وه‌وه بوون، لێره‌وه عه‌لی باپیر ده‌بێته باس وخواس و هه‌نگاوه هه‌ڵه‌كانی
بنه‌ماڵه‌ش ژینگه‌یه‌كی باش بوون بۆ ئه‌وه‌ی كه خواسته‌كانی ئه‌و بهێننه دی.
كوڕه‌كانی بنه‌ماڵه:
ئه‌وكاتانه‌ی كه بنه‌ماڵه‌ی عه‌بدولعه‌زیز مامۆستا عه‌لی باپیریان هێنایه پێشه‌وه‌و
رابیته‌ش كردیانه سووری به‌رله‌شكر، جگه له -محمد- كوڕه‌گه‌وره‌ی مه‌لا عه‌لی
و عه‌بدولڕه‌حمانی كوڕی مه‌لاعوسمان، هه‌موو منداڵه‌كانی تریان بچووك بوون، كوڕ‌و
كچه‌كانی مامۆستا مه‌لا عه‌لی وجودێكی وایان نه‌بوو كه پشتیان پێببه‌سترێ، ئه‌و
كاتانه‌ی كه –باپیر-یش ببوه ژماره‌یه‌كی له‌بیرنه‌كراوو دیاری نێو گۆڕه‌پانی
ئیسلامی سیاسی و بگره كوردستانیش ئیدی كار له‌كار ترازابوو، عه‌لی باپیر سیاسه‌ت
و خه‌ڵك كۆكردنه‌وه و دنه‌دان و پیلانی جۆراو جۆری به‌كار ده‌هێناو نه‌ك غه‌یبه‌ت
و باسكردنی خراپی بنه‌ماڵه‌ی به گوناهو حه‌رام نه‌ده‌زانی به‌ڵكو خه‌ته‌كه‌ی
باس و خواسه‌كانیان بڵاوه پێده‌كرد و مه‌كته‌بی رێكخستن كه چه‌ند مه‌ترێك له‌ماڵی
عیرفانی كوڕی مه‌لا عه‌لی یه‌وه دووربوو، ئه‌و مه‌كته‌به‌ی كردبوویه مه‌كۆی
دژایه‌تی كردنی بنه‌ماڵه‌و باشترین پاساو و ده‌ستپێچكه‌ش كوڕ و كچه‌كانی مامۆستا
مه‌لا عه‌لی بوون و تا راده‌یه‌كی زۆریش راستی ده‌كرد، ئاخر هه‌ندێك له كوڕه‌كانی
مامۆستا به بێئه‌وه‌ی له نێو ئۆرگانێكی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌دابن ده‌ستیان وه‌رده‌دا
له گه‌وره‌ترین كاروبار‌و ته‌نانه‌ت ته‌ده‌خولی بڕیار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی
و مه‌كته‌بی سیاسیشیا ده‌كرد. بۆ پووچكردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ش عه‌لی باپیر كه‌وته
كۆكردنه‌وه‌ی كادیره ناوه‌نده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و له ژێر ناوی- ئه‌نجوومه‌نی
حه‌ل و عه‌قد- دا كۆبوونه‌وه‌كانی له هه‌ڵه‌بجه‌وه گواسته‌وه بۆ مزگه‌وتی گه‌روه‌ی
خورماڵ كه له‌لایه‌ن عه‌بدوڵای كوڕی حه‌زره‌تی عومه‌ره‌وه دروستكراوه و -مه‌لا
به‌ها-ی باوكی مامۆستا صلاح ا‌لدین- یش ماوه‌یه‌كی زۆر مه‌لای ئه‌و مزگه‌وته
بووه. ته‌ده‌خوله‌كانی كوڕانی بنه‌ماڵه هه‌ر له قسه‌كردن و پیلان دا نه‌مایه‌وه،
له ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌و به دیارچاوی هه‌موو خه‌ڵكه‌وه و له نوێژی هه‌ینیدا
له مزگه‌وتی پاشا- مزگه‌وتی مامۆستا مه‌لا عه‌لی-مایكیان له به‌رده‌ستی عه‌لی
باپیر هه‌ڵگرت و نه‌یانهێشت وتار بدات و دواتریش كه‌وتنه لێدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه سه‌ر به عه‌لی باپیر بوون و دیارترینیشیان لێدانی ئه‌ندام هێزێكی شاره‌زوور
بوو به‌ناوی كه‌مال. هه‌موو ئه‌و خاڵانه بوونه پاڵنه‌رێكی گه‌وره بۆ دوور كه‌وتنه‌وه‌ی
زیاتر له یه‌كتری و گه‌وره بوونی كه‌لێنی نێوانیان.
ئه‌مبه‌ره‌وبه‌رو یاری دووسه‌ره:
ئه‌وانه‌ی كه له‌نێو بزووتنه‌وه‌دا بوون ژماره‌یه‌كیان خۆیان نه‌دابوو به لای
هیچ به‌ره‌یه‌كیاندا و به‌رده‌وامیش خه‌ریكی یاریكردن و ئه‌مبه‌رو ئه‌و به‌ركردن
بوون، له‌لای هه‌ریه‌كه‌شیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستێكی چه‌ور بلسنه‌وه زه‌م و غه‌یبه‌تی
ئه‌وبه‌ریان ده‌كرد، دیارده‌ی خه‌ت گواستنه‌وه ئه‌وه‌نده كوتوپڕو ناله‌بار بوو
كه هه‌ڵوێسته ئیسلامیه‌كان و ته‌نانه‌ت بیروباوه‌ڕه ئاینییه‌كانیشی ده‌خسته به‌رده‌م
پرسیاره‌وه، سه‌یره‌كه‌ش له‌وه‌دابوو زۆرینه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له گه‌ڵ عه‌لی
باپیر كه‌وتن و پشده‌ری و هه‌ولێری و غه‌واره‌كانیش كه‌وتنه ته‌ك مه‌لا عه‌لی
رابه‌ر. وه‌نه‌بێت ئه‌و خه‌ت خه‌تێنه‌یه ته‌نها و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامه‌كانی
گرتبێته‌وه به‌ڵكو هێز و هه‌رێمه‌كان و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی
سیاسیشی گرته‌وه، ئه‌و ئه‌مبه‌ره‌وه به‌رانه خێری زۆری بۆ خۆیان هه‌بوو چونكه
له هه‌ركاروانێكیاندا كۆمه‌ڵێك چه‌ك و چه‌رده‌یه‌ك پاره‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌هێنایه‌وه،
به‌ڵام خێری زۆرینه به‌ر عه‌لی باپیر ده‌كه‌وت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كرابوویه
ته‌وه‌رو له‌به‌رامبه‌ر رابه‌رو بنه‌ماڵه‌كه‌یدا قوت ببویه‌وه. هه‌ر بۆیه ده‌بێت
بڵێین ئه‌و راستیه‌ش باس بكه‌ین ئه‌گه‌ر جاروبار هه‌ڵویسته ئیمانیه‌كانی عه‌لی
باپیر له‌وه‌دا بووبێت كه‌واز له‌وجۆره بیرورایانه بهێنێا ئه‌وا خه‌ڵك وازیان
لێنه‌هێناوه و تووشیان كردووه.
له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ ئه‌حمه‌دئاوا:
دوای ئه‌وه‌ی كه رۆژ له‌دوای رۆژ درزی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو مه‌لا
عه‌لی گه‌وره‌تر ده‌بوو، به‌ره‌كانی هه‌ردوو خه‌ته‌كه تۆختر ده‌بوونه‌وه و مه‌كۆی
فیتنه‌كان زیاتر كه‌وتبوونه هاتووچۆ، له‌ناكاو عه‌لی باپیر بڕیاریدا ماڵه‌كه‌ی
له هه‌ڵه‌بجه‌وه بگوازێته‌وه بۆ ئه‌حمه‌دئاواو له‌وێوه بڕیاری خۆ یه‌كلاكردنه‌وه
بدات و ئه‌و پێشمه‌رگه‌و هێزو ئه‌ندامانه‌ی سه‌ركردایه‌تی كه له‌ترسی هه‌ندێك
حاڵه‌ت نه‌یانوێرابێت بچنه لای عه‌لی باپیر، ئه‌وا شوێنی جوگرافی ئه‌حمه‌د
ئاوا له‌بارتر و گونجاوتر بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆیان ئاشكرا بكه‌ن و له‌ته‌ك عه‌لی
باپیردا بكه‌ونه ته‌قه‌كردن له به‌ره‌ی رابه‌ره‌كه‌یان.
پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌ك به هه‌ڵه:
هه‌ر له‌وكاتانه‌دا كه عه‌لی باپیر چووه ئه‌حمه‌د ئاوای ناوچه‌ی خورماڵ باڵی
رابه‌ر بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و
بۆشاییه‌ی كه عه‌لی باپیر و رێكخستنه‌كه‌ی دروستی كردبوو، كه‌وتنه گفتوگۆی
نهێنی له‌گه‌ڵ- بزووتنه‌وه‌ی راپه‌ڕین- كه له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستاندا ئه‌ندامیان
هه‌بوو به تایبه‌تی له پارێزگای سلێمانی و به‌تایبه‌تی تر له ناوچه‌ی شاره‌زور
وهه‌ڵه‌بجه كه له‌لایه‌ن برابچووكی بنه‌ماڵه‌ی عه‌بدولعه‌زیزه‌وه – مامۆستا
صدیق- رابه‌رایه‌تی ده‌كرا، تا راده‌یه‌كی باش په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه
ده‌چوون و ته‌نها ده‌نگی ناڕازیش عه‌لی باپیر و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی بوون، راپه‌ڕین
و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێكه‌وه- بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامی- یان
دروستكرد و له‌و یه‌كبوونه‌دا ده‌ركه‌وت كه مامۆستا صدیق به‌مه‌ره‌ندی مامۆستا مه‌لاعوسمانه‌كه‌ی
جاران ته‌نها بۆ ناوه‌كه‌ی به‌كار هاتووه و هه‌موو كارووباره‌كان كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی
تر به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن كه خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ترن و كاربه‌ده‌ستی ته‌واوه‌تی ئه‌وانن،
هه‌ربۆیه له‌دوای ئه‌و یه‌كبوونه باڵی رابه‌ر ته‌نها به‌ده‌وری صدیقی (برا و
مام)ه‌و(زاوا)كانیه‌وه بوون و عه‌لی باپیریش كه‌وته گرتن و دانیشتنی ئه‌وگه‌نجانه‌ی
سه‌ركرده‌ی شه‌به‌ح و پشت په‌ردانه‌ی راپه‌رین بوون. هه‌ر بۆیه ده‌بێت ئاماژه
به‌وه بكه‌ین كه لێكدانه‌وه‌كانی باڵی رابه‌ر كه‌موكورت بوون و هه‌نگاوه‌كانی
عه‌لی باپیریش وریایانه‌تر بوون و ئه‌و بۆشاییه‌ی كه عه‌لی باپیر دروستی
كردبوو ئه‌وان ویستیان به‌و یه‌كبوونه پڕی بكه‌نه‌وه هه‌ڵه بوو.
كۆنگره‌ی ته‌وێڵه‌و ده‌ركه‌وتنی گزنگی ئه‌ماره‌ت:
به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه له‌نێوان راپه‌ڕین و بزووتنه‌وه‌دا ئیمزاكرابوو (بۆ
ئه‌وه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامی دروست بكه‌ن) ده‌بوو له دوای
ساڵێك كۆنگره ببه‌ستن، دوای ئه‌وه‌ی كه لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره بڕیاری
كات و شوێنی كۆنگره‌كه‌ی دا و رۆژی یه‌كه‌م له ناو هه‌ڵه‌بجه‌دا و دووه‌م و
سێیه‌میشیان برده مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ته‌وێڵه، هه‌موو ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌كان و
پێشبینیه‌كان باسیان له‌وه‌ده‌كرد كه خۆری ته‌مه‌نی رابه‌رایه‌تی ئاوا ده‌بێت و
ئه‌ماره‌تێكی تازه به‌ڕێوه‌یه، ده‌بێت گه‌نجه‌كان بێنه پێشه‌وه‌و پیره‌كانیش
بچنه‌وه ماڵ، دوای ئه‌و هه‌موو كاره لابه‌لاو ژێربه‌ژێری و دابه‌شكردنی وه‌ره‌قه‌ی
خه‌ت خه‌تێنه هه‌رچۆنێك بوو بڕیاردرا به هه‌ڵبژاردن، هێشتا ژماردنی كۆتایی ده‌رنه‌چووبوو
كه مژده‌ی سه‌ركه‌وتن بۆ عه‌لی باپیر و -پێڕو داروده‌سته‌ی گه‌نجه‌كانی راپه‌ڕین
-گه‌یشته گوێی هه‌مووان و له خه‌ته‌كه‌ی رابه‌ریشدا به هه‌زار حاڵ كامیلی
حاجی عه‌لی ده‌رچووبوو!!!
سه‌یره‌كه‌ش له‌وه‌دابوو كه خه‌ڵكانێكی وا هاتبوونه پێشه‌وه كه رۆژێك له
رۆژان جگه له سنووری گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی یه‌كێكی تر ناوی نه‌بیستبوون، مانه‌وه‌ی
رابه‌ریش له پۆسته‌كه‌ی خۆیدا كردیانه بڕیاری كۆنگره و وه‌ك به‌خشین پێیان
دایه‌وه ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ئه‌ویش به هه‌ڵبژاردن بوایه بڕوامه‌كه جگه له چه‌ند
ده‌نگێك شتێكی ئه‌و تۆی به ده‌ست نه‌ده‌هێنا...
دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر بۆ ئه‌وه‌ی كه-مامۆستا مه‌لا عه‌لی-رابه‌ری گشتی
ئیمزا له سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بكات و نه‌یكرد، رۆژی 31/5/2000 له نیوه شه‌وێكی
دره‌نگدا كۆمه‌ڵی ئیسلامی راگه‌یه‌نرا و زۆرینه‌ی هێزو پێشمه‌رگه‌و هه‌رێمه‌كانی
رێكخستن پشتگیریانكرد و گه‌ڵاشكێنی رابه‌ره‌كه‌یان كرد.
هه‌رچه‌نده راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵ به خوێنی یه‌كێك له براكانی –دڵشاد گه‌رمیانی-
ده‌سته‌راستی عه‌لی باپیر ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆنی فیتنه‌و
خوێن ناوچه‌كه‌ی داپۆشیبوو، فه‌تواچییه عه‌ره‌به‌كانی كه‌نداو و عه‌شایه‌ره‌كانی
ناوچه‌كه‌و حیزبه‌كانی تریش ئه‌وه‌نده‌ی تر عه‌لی باپیریان توند كرده‌وه‌و له‌و
رۆژه‌وه خه‌ونی ئه‌ماره‌ته‌كی هاته دی و بۆ كاتێكی نه‌زانراو رابه‌رایه‌تی
له بنه‌ماڵه‌ی عه‌بدولعه‌زیز سه‌نرایه‌وه.
به‌ر له‌كۆتایی پرسیارێك بۆ وه‌ڵام دانه‌وه:
پرسی به‌ڕه له ژێر پێده‌رهێنانی رابه‌رایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی عه‌بدولعه‌زیز گه‌رچی
به مامۆستا صلاح ا‌لدین ده‌ستی پێكرد به‌ڵام ئاخۆ له عه‌لی باپیردا كۆتایی دێت؟
به‌مانایه‌كی تر ئێستا مامۆستا صدیق عبدالعزیز رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌و
ده‌نگی زه‌نگی كاوانیه‌كانی زۆركه‌م و لاوازه‌و به ئه‌سته‌م دێته به‌رگوێ، تۆ
بڵێی كه‌سانێكی تر هه‌بن مرخیان له‌و شوێنه‌ش خۆش نه‌كردبێت و بیانه‌وێت په‌ڕوباڵی
ئه‌میش ببه‌ن به ئاسماندا و به‌مه‌ره‌ندی براكانی تری نه‌چێت و به‌و داخه‌شه‌وه
سه‌رنه‌نێته‌وه وه‌ك ئه‌وان سه‌ریان نایه‌وه؟ هه‌رچۆنێك بێت له ئێسته‌دا سه‌لمێنراوێك
هه‌یه كه شایانی هه‌ڵوێسته‌كردنه: پشده‌ر له هه‌ڵه‌بجه‌ی برده‌وه، ماڵئاوایی
بنه‌ماڵه‌ی عه‌بدولعه‌زیز و پێشوازی له عه‌لی باپیری پشده‌ری كرا.