كاوه حه‌سه‌ن
له‌گوتاری ئیسلامی‌دا جه‌ده‌لێكی هزری‌و بیروباوه‌ڕیی گه‌رم له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
كاری سیاسی‌و پێكهێنانی گروپ‌و حزبی ئاینی‌و ئیسلامی بوونی هه‌یه..
هه‌رچی ئه‌و كاراكته‌رانه‌یه، كه‌خۆیان به‌پێشینی راست ده‌زانن‌و به‌بڕوای
خۆیان په‌یڕه‌وی له‌بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌ت‌و جه‌ماعه‌ت ده‌كه‌ن‌و به‌سه‌له‌فییه
ناحزبییه‌كان ده‌ناسرێن، به‌ڕاشكاوی له‌گه‌ڵ كاری سیاسی‌دا نین‌و پێیانوایه له‌ئیسلامدا
دروستكردن‌و پێكهێنانی گروپ‌و حزبی سیاسی شه‌رعی نییه‌و بوونی هه‌ر حزبێكی
سیاسی به‌ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و(73) حه‌فتاو سێ گروپه‌وه،
كه‌به‌گروپی سه‌رلێشێواو له‌فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مه‌به‌ردا(د.خ) ناویان هاتووه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و كاراكته‌رانه‌ی سه‌رقاڵی كاری سیاسین‌و له‌چوارچێوه‌ی
رێكخراو‌و حزبی ئیسلامی‌دان، بۆچوونیان وایه پێكهێنانی حزب به‌ناوی ئاینی
ئیسلامه‌وه نه‌ك ناڕه‌وا نییه، به‌ڵكو ئه‌ركێكی شه‌رعیشه. بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش
هه‌ردوولا به‌ڵگه‌ی شه‌رعییان به‌ده‌سته‌وه‌یه..
له‌راستیدا به‌ریه‌ككه‌وتنی سه‌له‌فی‌و ئیسلامییه‌كان له‌سه‌ر پانتایی سیاسه‌ت
مێژوویه‌كی دوورتری هه‌یه له‌مڕۆ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینیه، ناو به‌ناو‌و
به‌تایبه‌تیش له‌ساته‌وه‌ختی هاتنه‌پێشه‌وه‌ی پرۆسه سیاسییه‌كان(وه‌ك پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردن)دا، روونتر هه‌ست به‌م به‌ریه‌ككه‌وتنه ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی مه‌ترسیشه،
هه‌ندێجار هه‌ست به‌ئاماده‌یی زمانێكی توندی ره‌خنه‌گرتن له‌یه‌كتری ده‌كه‌ین.
بێگومان بوونی ره‌خنه‌و وتووێژ‌و بیروڕا گۆڕینه‌وه ئاماژه‌یه بۆبوونی ده‌رفه‌تی
له‌یه‌كتر گه‌یشتن‌و قبوڵكردنی جیاوازییه هزری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
یه‌كتر، وه‌لێ تێپه‌ڕاندنی سنور‌و بنه‌ماكانی وتووێژ‌و ره‌خنه‌گرتن، به‌تایبه‌ت
له‌نێو گوتاری ئاینی‌و ئیسلامی‌دا به‌ره‌و دۆخی مه‌ترسیدار سه‌رده‌كێشێت، چونكه
له‌نێو ئه‌و گوتاره‌دا ئامراز‌و چه‌كی ته‌كفیركردن‌و تۆمه‌تباركردن به‌پێی ده‌قه‌كانی
ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاماده‌یی هه‌یه، كه‌ره‌نگه لایه‌نێك بۆلێدان له‌بیروڕای
به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له‌ساته‌وه‌ختێكدا به‌كاری بهێنێت.
دوایین به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌م دوو جۆه كاراكته‌ره بریتی بوو له‌ته‌رخانكردنی چه‌ند
ئه‌ڵقه‌یه‌كی به‌رنامه‌ی(سه‌كۆی رۆشنبیریی)له‌كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بۆبه‌ڕێز(م.دلێر
گه‌رمیانی)و به‌رنامه‌یه‌كیش بۆبه‌ڕێز(م.عه‌لی باپیر)، كه‌له‌و به‌رنامانه‌دا به‌ڕاشكاوانه
له‌لایه‌ك پێكهێنان‌و دروستكردنی گروپ‌و حزبی ساسییان له‌سه‌ر بنه‌مای ئیسلامی
سه‌لماند‌و له‌لایه‌كیتریشه‌وه وه‌ڵامی سه‌له‌فییه ناحزبییه‌كانیشیان دایه‌وه،
كه‌پێیانوایه بوونی حزبی ئیسلامی له‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعه.
له‌وه‌ڵامی ئه‌مه‌شدا سه‌له‌فییه‌كان جگه‌له‌وه‌ی به‌ده‌یان كتێب‌و نامیلكه‌و
گۆڤار‌و نوسراویان له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه نوسیوه‌و ره‌دی ئیسلامییه‌كانیان داوه‌ته‌وه،
هاوكات له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا له(30/12/2009) ده‌رچووه، سه‌له‌فییه‌كان وه‌ڵامێكی
توندی به‌ڕێز(م.عه‌لی باپیر)ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یان داوه‌ته‌وه، كه له‌ئه‌ڵقه‌ی
شه‌وی(29/12/2009)ی به‌رنامه‌ی(سه‌كۆی رۆشنبیریی)دا هه‌ندێ بیروڕای ئاینی له‌سه‌ر
سیاسه‌ت‌و كاری سیاسی خستبووه‌ڕوو. كه‌تیایدا زۆر به‌توندی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر
ئه‌و كه‌س‌و گروپانه‌ی حزبی سیاسی به‌ناوی ئاینه‌وه به‌شه‌رعی ده‌زانن‌و
پێشیانوایه(م.عه‌لی باپیر)كه‌وتۆته نێو چاڵه‌وه‌و بۆچوونه‌كانی به‌هه‌ڵه‌و
ئینحراف له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن. بۆئه‌م وه‌ڵامدانوه‌یه‌ش پشتیان به‌هه‌ندێ له‌بۆچوونه‌كانی
زانای سه‌له‌فی ناوداری سعودیه(محمد ناصرالدین الالبانی)به‌ستووه.
ئاماژه‌كانی پشت ئه‌م دیارده‌یه په‌یوه‌ندی به‌چه‌ند شتێكه‌وه هه‌یه، له‌لایه‌ك
ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی له‌نێو گوتاری ئاینی‌و ئیسلامی‌دا له‌سه‌ر ئاستی بیرباوه‌ڕ،
هزر، فیقه،...تاد، رای جیاواز هه‌یه‌و له‌مێژه فره مه‌زهه‌بی‌و فره گروپی
سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاینی له‌چوارچێوه‌ی ئیسلامدا دروستبووه. له‌لایه‌كیتریشه‌وه
ئاماژه‌یه بۆبوونی ناكۆكی‌و رقه‌به‌رایه‌تییه‌ك له‌نێوان ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌سه‌له‌فی
ده‌زانن‌و ئه‌وانه‌ی تر، كه‌ئه‌گه‌رچی خۆشیان به‌سه‌له‌فی ده‌زانن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
كاری سیاسیدان‌و پێیانوایه سیاسه‌ت پانتاییه‌كی حه‌رام‌و قه‌ده‌غه نییه.
دواجار ئه‌م دیارده‌یه ئاماژه‌شه بۆئه‌وه‌ی هێشتا گوتاری ئیسلامی له‌سه‌ر هه‌ندێ
ئاست نه‌یتوانیوه مه‌سه‌له‌ی شه‌رعی‌و ناشه‌رعی‌و جائیزی‌و ناجائیزی كاری
سیاسی‌و پێكهێنانی گروپ‌و حزبی سیاسی تێبپه‌ڕێنێت‌و تووشی جۆرێك له‌داخران‌و
راوه‌ستان بووه‌ته‌وه‌و توانای ده‌ستبردنی بۆهه‌ندێ بابه‌تی هه‌ستیاری تری
نێو كۆمه‌ڵگه‌و ژیانی هاوڵاتیانی نییه، كه له‌مڕۆدا گرفتی گه‌وره‌یان له‌ژیانی
خه‌ڵكدا دروستكردووه، چونكه ده‌بوو له‌دۆخی ئێستادا له‌بری ئه‌وه‌ی گوتاری
ئیسلامی به‌م جه‌ده‌له نه‌زۆكه‌وه سه‌رقاڵبێت‌و كاتی خۆی تیادا به‌فیڕۆ بدات،
به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بوو ئێستا قسه‌ی جدی‌و راڤه‌ی بابه‌تی‌و زانستی زۆر له‌و
بابه‌ت‌و مه‌سه‌لانه‌ی بكردایه، كه‌كێشه‌و گرفتی سه‌ره‌كی‌و رۆژانه‌ی خه‌ڵكن،
یاخود گوتاری ئیسلامی له‌فۆرمه كوردییه‌كه‌یدا خاوه‌نی ته‌وزیفكردن‌و ناساندن‌و
فراوانكردنی چه‌مكه سیاسی‌و كولتوری‌و مه‌ده‌نییه‌كان بووایه.