پێكهێنانی ئیئتلافێكی یه‌كگرتوو له
نێوان لایه‌نه سیاسی‌و به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كوردستان به‌دوور ده‌زانرێت
سایتی چاو‌دێر- تایبه‌ت: سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، هاوپه‌یمانی
له‌نێوان لایه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كوردستان به‌دوور ده‌زانێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
هه‌موو لایه‌ك سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم تایبه‌ت به سایتی چاو‌دێر
ڕایه‌گه‌یاند:
مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی ئیئتلافێكی یه‌كگرتوو له نێوان لایه‌نه سیاسی‌و به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی
كوردستان به‌دوور ده‌زانێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌وارانه سه‌رقاڵی خۆ
ئاماده‌كردنن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی غێراق.
دكتۆر فوئاد وتیشی: پێویست ناكات لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ناوی خۆی به‌ڕه‌سمی
ڕابگه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان لیستێكی ناسراوه‌و هه‌مان ناوی
لیستی پێشوو واته، ( لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان)، ڕه‌وانه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات.
سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌شداربووی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق هاوپه‌یمانێتیان پێكهێناوه‌و ده‌كرێت
دوای هه‌ڵبژاردنیش هاوپه‌یمانێتی نوێ له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كاندا دروست بكرێت.