ئه‌گه‌ر مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی وه‌كو (مجلس
قیاده الثورة)بێ، كه‌واتا نه‌وشیروان مسته‌فاش وه‌كو
عیزه‌ت دووری بووه
سایتی چاو‌دێر-تایبه‌ت: له‌سه‌ر
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له (الشرق الاوسط)، ئه‌ندامێكی
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌وه‌ڵامێكدا بۆ سایتی چاو‌دێر
ئه‌م بیروبۆچونه‌ی ده‌ربڕی:
له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌رۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط)
رۆژی(11/4/2009) په‌یوه‌ندیمان به‌چه‌ندین ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
كرد، هیچیان ئاماده‌نه‌بوون وه‌لاَمی ره‌سمی بده‌نه‌وه‌و نه‌شیان ویست
به‌شه‌خسی هیچ بڵێن. به‌لاَم په‌یوه‌ندیمان به‌ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتی كرد، كه‌نه‌یویست ناوی بلاَو بكه‌ینه‌وه، له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كه‌و
ئه‌و نازناوه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا خستویه‌تییه پاڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی،
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وتی:
چاوه‌ڕوانم ئه‌كرد مه‌كته‌بی سیاسی، یان ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی،
به‌تایبه‌تی جێگره‌كانی جه‌نابی مام جه‌لال، له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كه،
ده‌ستبه‌جێ وه‌لاَم بده‌نه‌وه. به‌لاَم هیچمان نه‌بیست. بۆیه، من به‌ناچاری
ئاوا وه‌لاَم ئه‌ده‌مه‌وه: پێشه‌كی به‌نیسبه‌ت منه‌وه ئه‌م لیستی جیاواز
راگه‌یاندنه‌ی گرده‌كه‌ی ووشه، له‌وساوه بۆم ساغ بۆته‌وه كه پێنج
په‌خشنامه‌ی ناوخۆیی له‌لایه‌ن ئیسلاحچیه‌كانه‌وه به‌نهێنی بلاَوكرایه‌وه‌و
له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ست له‌كاركێشاویشه‌وه ته‌واوی
زانیاری مه‌كته‌بی سیاسی له‌په‌خشنامه‌كاندا بلاَو ئه‌كرایه‌وه. كه
له‌ده‌ره‌وه‌ی ولاَتیش گروپه‌كه‌ی "ره‌گ" یاخی كران، ئه‌میش هه‌ر له‌لایه‌ن
نزیكترین هاوڕێكانی نه‌وشیروان مسته‌فاوه بوو. ئێستاش نایشارنه‌وه كه‌ره‌گ
له‌گرده‌كه‌وه چه‌كه‌ره‌ی كردووه. له‌وساوه، من چاوه‌ڕوانم لیستی جیاواز
رابگه‌یه‌نن نه‌ك ئه‌وه‌نده، به‌ڵكو هێشتا ئه‌م پیلانگێڕانه ماویانه
پیلانه‌كانیان له‌مه زیاتر ئاشكرا بكه‌ن. له‌سه‌ر ئه‌م رێكخستنی نهێنی،
نه‌وشیروان مسته‌فا‌و هاوڕێكانی هه‌رگیز نه‌ده‌بوو وابكه‌ن. چونكه كه‌س رێگه‌ی
ئازادی لێ نه‌گرتوون. به‌درێژایی ته‌مه‌نیشی له‌ناو یه‌كێتی‌دا نه‌وشیروان دژی
رێكخستنی نهێنی بووه، خه‌ڵكیشی له‌سه‌ر رێكخستنی نهێنی كوشتووه‌و ته‌فروتونا
كردووه. ئێستا بۆخۆی جوان نی‌یه، ئه‌وه‌ی به‌درێژایی ته‌مه‌نی به‌خه‌ڵكی
ره‌وا نه‌بینیووه، خۆی هه‌مان كاربكات‌و شانازیشی پێوه‌بكات.
له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یشی گوایه مه‌كته‌بی سیاسی وه‌كو (مجلس قیاده الثورة) وان،
ئه‌م قسانه‌ش سه‌باره‌ت به‌نه‌وشیروان چاوه‌ڕوان كراوه. چونكه ئه‌م نه‌وشیروان
مسته‌فایه كاتێك ئه‌كه‌وێته گه‌رمه‌ی ململانێ‌و قولاَیی ناكۆكیه‌كانه‌وه،
به‌ناوبانگه به‌وه‌ی له‌رووی ده‌رونیه‌وه هیلاك ئه‌بێ‌و هه‌رچی به‌ده‌میا
بێت، ئه‌یڵێ. ته‌نانه‌ت به‌ناوبانگه به رووشكێنی‌و قسه‌ی زۆر نابه‌جێش.
به‌لاَم ئه‌بوایه نه‌وشیروان بیزانیایه كه‌وا شوبهاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی به مجلس قیاده الپوره، خۆیشی ئه‌گرێته‌وه. خۆی زیاتر له(30)ساڵ
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و جێگری سكرتێری گشتی بووه. ئه‌وپه‌ڕی
ده‌سه‌لاَتیشی له شه‌ڕ، رێكه‌وتنه‌كان، كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كان،
مفاوه‌زاته‌كان، پیلانه‌كان، شه‌ڕی ناوخۆ، تیرۆره‌كان..تاد هه‌بووه. ئێستا ئه‌و
مه‌كته‌به سیاسیه‌ی(30)ساڵ زیاتر ئه‌و گه‌وره‌ترین به‌رپرسیار بووه له‌ناویا،
دووساڵه تیانه‌ماوه، خێره، مێژووی له‌بیرچۆته‌وه‌و به‌وشێوه‌یه حوكم له‌سه‌ر
مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌دات. ئه‌گه‌ر وابێ، هه‌قوایه نه‌وشیروان مسته‌فا بزانێ
كه‌وا هه‌تا له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسی‌دا جێگری سكرتێری گشتی بووه، كه‌وابێ..
خۆیشی رۆڵی (عزه‌ت دوری) گێڕاوه. ئێمه پێمان خۆش نی‌یه به‌و شێوه‌یه باسی
نه‌وشیروان مسته‌فا بكه‌ین، به‌لاَم كاتێك ئه‌ویش ئاگای له‌خۆی نامێنێ‌و له‌ژێر
باری ده‌رونی هیلاكدا وائه‌ڵێ، ناكرێ ئێمه‌ش بێده‌نگ بین. به‌هیواین له‌سه‌ر
هه‌ڵه‌و پاره‌و تاوان‌و كاری نابه‌جێ، نه‌وشیروان مسته‌فا تاشه‌به‌ردێكی
بخاته سه‌ر. ئه‌گینا كه به‌رده‌كه‌مان لابرد، مه‌گه‌ر ئێمه‌و سالار عه‌زیز‌و
حیزبه‌كانی "جود"و كۆمۆنیستی كرێكاریی‌و خوا بزانین نه‌وشیروان مسته‌فا كێیه‌و
چی كردووه‌و چه‌ندیش له‌م لاف لێدانه‌ی بۆ ریفۆرم‌و سیسته‌می حوكمڕانی
هاوچه‌رخ، دووره.