یه‌كێتی، هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر
نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بێت
سایتی چاو‌دێر- تایبه‌ت: سكرتێری رۆژنامه‌نووسیی
مه‌لابه‌ختیار وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، رایگه‌یاند "یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌رێكی وادا كه به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا
لیستی سه‌ربه‌خۆ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دابه‌زێنێ‌و به‌ته‌واوه‌تی ده‌ست له‌یه‌كێتی
هه‌ڵبگرێ، بڕیار‌و سیاسه‌تی خۆی ده‌بێ"..
هه‌ر له‌و رونكردنه‌وه‌یه‌دا كه دانه‌یه‌كی بۆ "چاو‌دێر" نێردراوه، سكرتێره
رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، ده‌رباره‌ی
لێدوانێكی پێشتری فازڵ میرانی كه رایگه‌یاندبوو "نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ته‌نیا
نیوه‌ی حزبه‌كه‌تانه‌و لایه‌كی لایه‌نگرانتان ده‌نگ به‌و ده‌ده‌ن"، ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر
به‌ڕێز فازڵ به‌ورد‌و درشتی كاریگه‌ریی به‌ڕێز نه‌وشیروان له‌پارێزگای سلێمانی‌و
گه‌رمیاندا نه‌زانێ، خۆ باش ده‌زانێ، كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌پارێزگاكانی هه‌ولێر‌و
دهۆك‌و كۆیه‌دا چه‌نده".