ناسه‌قامگیرى له ناوچه‌كه دروست ده‌بێت
سایتى چاو‌دێر: ناوه‌ندى (SETA) كه ناوه‌ندێكى سیاسی و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى
یه ، توركیاى ئاگادار كرده‌وه له ئه‌گه‌رى دروست بونى ده‌وله‌تى كوردی له
باكورى عێراق و گه‌رانه‌وه‌ى كه‌ركوك بۆ سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه یان ده‌وله‌ته و
رایگه‌یاند له ماوه‌یه‌كى كورت دا ئه‌و هه‌رێمه ده‌بێته شوێنێكى سه‌رنج راكێشت..
ناوه‌ندی سیتا له راپۆرتێكى ورددا كه ( پرۆفیسۆر گۆكهان چه‌تین سایا) به بۆنه‌ى
تێپه‌ر بونى شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر پرۆسه‌ى ئازاد كردنى عراق ئاماده‌ى كردوه و بۆ
راگه‌یاندنه‌كانى ئاشكرا كرد ده‌ڵێت چه‌ندین هه‌ڵه و كه‌موكوڕ‌ی له‌لایه‌ن
ئه‌مریكاوه له دواى 2003 ده‌ركه‌وتون و ئه‌و هۆكارانه‌شى خستۆته روو كه بۆته
هۆى دروست بونى توندوتیژى له عراق دا .
به پێى راگه‌یاندنه‌كان ، ئه‌و راپۆرته باس له‌وه ده‌كات كه به گه‌شه كردنى
هه‌رێمى كوردستان ، ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێته ناوچه‌یه‌كى سه‌رنج راكێش بۆ كورده‌كان
و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات له ناوچه‌كه ناسه‌قامگیرى دروست ببێت و هه‌ستى ئه‌تنیكى و
سیاسه‌تى نه‌ته‌وایه‌تى زیاتر په‌ره‌بسێنێت.
هه‌روه‌ك راپۆرته‌كه ئاماژه به هه‌لكشانى ده‌سه‌ڵاتى شیعه‌گه‌را ده‌كات له عراق
و به‌مه‌ترسی ده‌زانێت بۆ سه‌ر هاوسه‌نگیه‌كانى ناوچه‌كه و پێى وایه هه‌ر
هه‌لكشانێكى له‌و شێوه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران ته‌واو ده‌بێت.
هه‌روه‌ك راپۆرته‌كه‌ى ده‌زگاكه داواده‌كات گۆرانكارى له ده‌ستورى عراق دا بكرێت
ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ده‌زگاكانى ده‌وله‌ت لاواز ده‌بن و دامه‌زراندنى هه‌ر
قه‌واره‌یه‌كى دیكه واده‌كات ده‌رگاى عراق له‌به‌رده‌م ئاژاوه و شه‌ر ئاوه‌ڵا بێت
، داواش له توركیا ده‌كات رۆڵى له عراق هه‌بێت و هه‌ست به‌و كاریگه‌ریانه بكات
كه دامه‌زراندنى هه‌رێمى فیدرال له باكورى عراق ده‌یبێت و ئێستاش كاتى ئه‌وه
به‌سه‌ر نه‌چوه كه ئه‌و كاره بكات، چونكه ئه‌و پێشهاته كاریگه‌رى ده‌بێ بۆ
سه‌ر باشورى خۆرهه‌ڵاتى توركیا كه كوردن و كارده‌كاته سه‌ر توركمانه‌كانیش جگه
له كاریگه‌رى لكاندنى توركیا به كوردستانه‌وه بۆ سه‌ر ناوخۆى توركیا.